بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێم کە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتییمانی کوردستانە باس لە سەربەخۆی کوردستان دەکات و ئاماژە بۆئەوە دەکات كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی كوردستان.
لاهور شێج جه‌نگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری بە پێگەی فۆكس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاندوە”ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی كوردستان”.باسی لەوەشکردوە” سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه ، هه‌موو تاكێكی كورد ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی هه‌بێت بەڵام وڵاتە دراوسێیانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بوه‌ستێنن له گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی”.ئەوەیشی وتووە” به دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئازاد بین ئه‌مه قورس ده‌بێت به‌ڵام ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ روودانی”.باسی لەوەشکردوە” كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆرئاواش ده‌بێت”.
ئەوەیشی ووتوە”ئێمه عه‌ره‌ب نین, ئێمه فارس نین, ئێمه تورك نین ئێمه كوردین ئێمه چه‌ندین ساڵ ئازارمان چه‌شتوه ، سه‌دام گازی كیمیاوی لێداین گۆڕی به كۆمه‌ڵی لێ دروستكردین ، ئێمه وه‌كو جوله‌كه ئازاردراوین له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ده‌وریان داوین و ئێمه زۆر رووه‌و خۆرئاواین ئێوه هه‌رگیز له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی هاوشێوه‌ی كوردستان نادۆزنه‌وه‌كه تێڕوانینه‌كانی رووه‌و خۆرئاوا بێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1IBfUs2
via IFTTT
