نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كوردستان ماڵی هه‌موومانه‌و ئێمه له‌ناو ماڵی خۆمان‌داین و میوان نیین، ده‌شڵێت، په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل ناسنامه‌ی كورد ده‌پارێزێت و پارێزگاری له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باكورو باشوری كوردان ده‌كات.
له‌باره‌ی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌وتویه‌تی: “ده‌بێت په‌كه‌كه قه‌ندیل و یه‌په‌گه‌ش شه‌نگال چۆڵ بكات:، غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “ئێمه له‌ماڵی خۆماندایین و كوردستان ماڵی هه‌موومانه و به‌هه‌موومان پارێزگاری له‌ناسنامه‌ی كورد ده‌كه‌ین و خۆمان به‌میوان نازانین”.
وتیشی: “په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل پارێزگاری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و ناسنامه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باكورو باشور ده‌كات، بۆیه پێویسته په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌بێت، قه‌ندیل ئارام نابێت و ده‌كه‌وێته ده‌ست گروپی توندڕه‌و ئه‌و كاته‌ش مه‌ترسی ده‌بێت بۆ هه‌موو كورد”.
حه‌سۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “چۆڵكردنی قه‌ندیل خواستی دوژمنانی كورده‌و خواستی ده‌وڵه‌تی توركه، بۆیه پێویسته كورد ئه‌مه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بێت قه‌ندیل چۆڵ بكرێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1JMc6mD
via IFTTT
