گۆڤاری لڤین لە ژمارە 307 راپۆرتێكی شیكاری بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بە شكستی نێچیرڤان بارزانی لە دانوستان لەگەڵ لایەنەكان بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی.
بەپێی راپۆرتەكەی لڤین سەردانی پێشوتری نێچیرڤان بازانی بۆ سلێمانی و كۆبونەوەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بە مەبەستی تەكلیف كردن بوە بۆ درێژكردنەوەی ماوەكەی سەرۆك بەڵام نەوشیروان مستەفا سەرە رای ئەوەی بەگەرمی پێشوازی لێكردوە و بۆ نانی بەیانی داوەتی كردوە و كەرەی كوردی بۆ ئاناوە بەڵام داواكەی رەتكردۆتەوە و بە دەستی بەتاڵەوە بۆ هەولێری ناردۆتەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە دوای شكستی نێچیرڤان بارزانی لە رازیكردنی لایەنە سیاسیەكاندا لەلایەن هەندێك ناوەندی ناو پارتیەوە روبەروی رەخنە بۆتەوە و لابەلا تۆمەتباری دەكەن بەوەی كە ئەم دۆخەی بۆ پۆستەكەی بارزانی هاتۆتە پێش پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە هەیە.
وێنەی بەرگی گۆڤاری لڤین
from Wllat Net http://ift.tt/1dEfzI7
via IFTTT
