هێزەكانی یەپەگە لە باشوری كۆبانێ ئۆپراسیۆنی توڵەی شەهیدانی كۆبانێیان دەست پێكردو ئامانجی ئۆپراسیۆنەكەش ئازادكردنی شارۆچكە سرینە.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای دەكات: شەوی رابردوو، هێزەكانیان لە باشوری كۆبانێ ئۆپراسیۆنی توڵەی شەهیدانی كۆبانێیان دەست پێكردووە.
یەپەگە ئاشكراشی دەكات ئۆپراسیۆنەكە بە ئامانجی پاككردنەوەی شارۆچكەی سرین و دەوروبەرییەتی و هەڵمەتەكەش بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەردەوامە.
یەپەگە روونیشی دەكاتەوە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا شەوی رابردوو دوو گوندی ناوچەكەو گردێكی ستراتیژی لە داعش پاككراوەتەوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1KrhWej
via IFTTT
