نوێترین

recent

01/07/2015

با ئەم جارە بەقسەی پارتی بكەین

ahmad mira

 

پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت “تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت.” ئەم پەندە لەئێستادا بەسەر چۆنیەتیی مامەڵەی سیاسیی پارتیدا لەگەڵ پرۆسەی سیاسیی هەرێمدا دەگونجێت.

دوای روودانی، رووداوە مەحاڵەكەی پەرلەمان لە23ی حوزەیراندا، پارتی بەرانبەر كۆی پرۆسەی سیاسی بەراست‌و چەپدا لێدوانی توندو ئاگراوی‌و نابەرپرسانەی زۆر دەدات، بەجۆرێك دەتوانین بڵێین شەیپوری شەڕی ناوخۆ لێدەدات‌و بەدوای كڕیارێكدا دەگەڕێت ئەم شەڕەی بەهەرزانترین نرخ لێبكڕێت.

دوای روودانی، رووداوە مەحاڵەكەی پەرلەمان لە23ی حوزەیراندا، پارتی بەرانبەر كۆی پرۆسەی سیاسی بەراست‌و چەپدا لێدوانی توندو ئاگراوی‌و نابەرپرسانەی زۆر دەدات، بەجۆرێك دەتوانین بڵێین شەیپوری شەڕی ناوخۆ لێدەدات‌و بەدوای كڕیارێكدا دەگەڕێت ئەم شەڕەی بەهەرزانترین نرخ لێبكڕێت.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دۆخی كوردستان لەپێش رووداوەكانی خیانەتی گەورەی 31ی ئاب، پارتی پەیڕەویی لەهەمان ئەو جۆرە سیاسەتە دەكرد كە ئێستا لەمیدیاكانیدا بالۆرەی بۆ لێدەدا.

كاریدەكرد لەسەر ئەوەی رای گشتیی كوردستانی‌و عێراقی‌و هەرێمی لەسەر ئەوە باربهێنێت هەرێمی كوردستان لەبەردەم كۆنترۆڵكردنی ئێراندایەو نەیارەكەی بەئاشكرا پەلكێشی ئێرانی كردووە بۆناو خاكی هەرێم، ئەو دەمە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڕوایان بەوە نەدەكرد پارتی هێندە بێباك بێت‌و هەڵەیەكی گەورەی وەك 31ی ئاب ئەنجامبدات، بەڵام لەپاش ئەو رووداوەوە هەرچی دەربارەی پارتی‌و پەیوەندیی ژێربەژێری لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی هەرێمیدا بوترێت راستە.

دوای 23ی حوزیران‌و سەركەوتنی نەیارەكانی لەگرێدانی كۆبوونەوەی پەرلەماندا، پارتی كەوتووەتە هۆنینەوەی چیرۆكی مەترسیی ئێران لەسەر هەرێم‌و دەیەوێت دۆخەكە وا وێنابكات ئەوەی لە23ی حوزیراندا روویدا گەلە كۆمەكێی نەیارەكانی بووە بەپاڵپشتیی ئێران لەدژی ئەو بۆ ئەمەش بەهانەی ئامادەبوونی كونسوڵی ئێران وەك میوان لەدانیشتنەكەی پەرلەماندا دەهێنێتەوە.

لەم روانگەیەوە پێویستە لایەنە سیاسییەكان دوور لەترس‌و دڵەراوكێ چاودێریی رەفتارە سیاسییەكانی پارتی بكەن، چونكە بەپێودانگی رابوردووی بێت، پارتی ئەژدیهایەكی بێ مۆڵەتەو لەهەموو دەمێكدا ئەگەری ئەوەی هەیە بەجەستەی هەرێمەوە بدات.

لەلایەكی ترەوە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت‌و تێكدانی سازانی نیشتیمانی دەكات لەهەرێمدا، بەبێ ئەوەی خۆی لەقەرەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدات؛ ئایا كێ سودمەندی یەكەمی ئەو شتەیە كە پارتی ناوی ناوە سازانی نیشتیمانی؟ دەبێت گۆڕان‌و یەكێتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو ئەوە لەگەڵ پارتیدا یەكلابكەنەوە، دەكرێت حیزبێك تەنیا خاوەنی 38 كورسیی پەرلەمانی بێت‌و رێژەی دەنگەكانی بەگزیكارییشەوە لە(%35) تێنەپەڕێت، حكومڕانیی هەرێم بێت‌و هەموو جومگەیەكی گرنگی ئەم وڵاتە بەدەست ئەم حیزبەوە بێت!
هەرگیز گومانم لەبەدحاڵی‌و ناسیاسیبوونی سەركردەكانی پارتی نەبووە، بەڵام بەو ئەندازەیە نا، كە دوای 23ی حوزەیران بۆ رای گشتیی كوردستان دەركەوت! ئەوان تەنانەت لەوە تێناگەن بەبێ هیچ پێوەرێك، پارتی راستە حیزبی یەكەمە لەباشوری كوردستان زۆرینەی پەرلەمانی نییەو ناتوانێت بەتەنیا حكومەت پێكبهێنێت، تا منەت بەسەر خەڵكی كوردستان‌و لایەنەكانی تردا بكات.

لەكاتی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت‌و پەرلەماندا زیانمەندی یەكەم خودی پارتی دەبێت، چونكە ئەو لەئێستادا بە (%35)ی دەنگەكان جگە لەپۆستە خزمەتگوزاری‌و ئاساییەكانی تر لەهەرێم‌و بەغداد ئەم پۆستانەی هەیە (سەرۆكی هەرێم، فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی حكومەت، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، وەزیری ناوخۆی هەرێم، وەزیری سامانە سروشتییەكان، وەزیری پلاندانان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پارێزگاری هەولێرو دهۆك، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، نوێنەرایەتیی كورد لەنەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئەمەریكاو بەریتانیا، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق، سوپاسالاری سوپاری عێراق………هتد)، بۆیە پێویستە لەسەر داوای پارتی سازانی نیشتیمانی هەڵبوەشێنینەوەو بۆ تەنیا جارێكیش بێت بەقسەی پارتی بكەین، ئەو كاتە دەردەكەوێت كێ تا ئێستا سودمەندی سازانی نیشتیمانی بووە؟!



from Wllat Net http://ift.tt/1FR6IJP
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085