نوێترین

recent

02/07/2015

جەمیل بایك: چەند لایەنێكی كوردی دەستیان هەبووە لە هێرشەكەی كۆبانێ‌

bayik

 

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئاشكرایكرد:چەند لایەنێكی كوردی دەستیان هەبووە لەهێرشی مانگی ڕابردووی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانێ.

جەمیل بایك، لەچاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەنووسی لەسەر هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانێ، وتی: داعش بەهاوكاری توركیا هێرشەكەی ئەنجامداوە، كوردی خیانەتكاریش لەهاوپەیمانانی توركیا لەیەك بەرەدا لەگەڵ داعش دژی كانتۆنەكان یەكیان گرتووە.

وتیشی: بەڵگەیان لەبەردەستەو دەیسەلمێنن، كەلایەنی كوردی جا بەشێوەی سیاسی یا سەربازی، یاهەواڵگیری هاوكاربوون لەهێرشەكە.

هاوسەرۆكی كەجەكە، ڕەخنەی توندیشی لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوا گرت و ئاماژەی بەوەداوە: نەدەبوو ڕێگەبدرایە ئەو كۆمەڵكوژییە ئەنجامبدرێت، تەئكیدیشی كردەوە كە ئەو كۆمەڵكوژییە بێ وەڵام نامێنێتەوەو بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1FUImiv
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085