نوێترین

recent

21/06/2015

كەجەكە: كەناڵی رووداو دژی كوردەو لەلایەن ئاكەپەو میتەوە دامەزراوە

rudaw1

 

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە) لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت، كەناڵی رووداوی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان دژی كوردان بابەت پەخش دەكات و وەك میدیاكانی ساڵی 1990ی توركیا دژی بزوتنەوەی ئازادی كورد كاردەكات.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە) رایدەگەیەنێت كەناڵی رووداو دژی تەڤگەری ئەوان دەستی كردووە بە كەمپینێكی فراوان و ئەمەش خزمەتی یەكێتی كورد ناكات.
كەجەكە لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیدا ئاشكرای دەكات ” كەناڵی رووداو لەلایەن ئاكەپەو میتەوە دروست كراوەو لە رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی توركیادا خزمەتی ئاكەپەی كردووە
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە) روونی دەكاتەوە لەكاتێكدا هێرشی قورس لەسەر دەستكەوت و بەهاكانی گەلی كورد هەیە، لەجێگەی ئەوەی كورد هەموویان لە چوارچێوەی یەكێتی نەتەوەیدا پێكەوە دانیشتن و گفتوگۆ بكەن، رووداو بەپێچەوانەوە هەڵمەتێكی دەست پێكردووەو ئەم بابەتە گرنگە لەبەرچاو ناگرێت.

كەجەكە دەشڵێت: چۆن دەوڵەتی تورك لەساڵی 1990دا رادیۆی دیجلەی بۆ رەشكردنی بزوتنەوەی ئازادی كورد دروست كردبوو، لەمرۆشدا كەناڵی رووداوی نزیك لە پارتی كە وەك دەزانرێت لەلایەن دەزگای میتی توركیاوە بونیادنراوە، ئەم رۆڵەی گرتووەتە ئەستۆ و ئەم راستیەش پێشتر بە بەڵگە روون كراوەتەوە.

 

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە)دا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، رووداو هەواڵی ناراست و دژ بەیەك بڵاو دەكاتەوە و زۆربەی ئەو هەواڵانەش دژی تەڤگەری پەكەكەیە.

كەجەكە دەشڵێت: قبوڵ ناكرێت رووداو ئەم جۆرە هێرشە بكاتە سەر پەكەكەو دەرهەقی پەكەكە هەواڵی ناراست و درۆ دروست بكات.
كەجەكە تەئكید دەكاتەوە، ئەو سیاسەتی كاركردنەی رووداو بەشێوەیەكی ئاشكرا دەریدەخات ئەو كەناڵە دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردەو كۆمپانیایەكی رەشكردن و ناشیرینكردنی ئەو بزوتنەوەیە.

لەو رووەشەوە كەجەكە رایدەگەیەنێت: رووداو لە بەرامبەر حزبی ئێمەدا وەك مەكینەیەكی گەورەی درۆكردن كاردەكات و ئەم سیاسەتەی كەناڵەكەش بەدەرە لە ئەخلاقی میدیای و دژی سیاسەتی یەكێتی نەتەوەی كوردە.



from Wllat Net http://ift.tt/1IsBA5c
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085