
سەیوان…
لەم كات و سادەدا گەرمترین باسی رۆژ پۆستی سەرۆكی هەرێمە
بزوتنەوەی گۆران لەماوەی رابردوو پرۆژەیاسایەكی بەهێزی پێشكەشی پەرلەمانكرد و پارتیش وەك لایەنی خاوەن سەرۆكی هەرێم بەشێوەیەكی زۆر خێرا رەتی كردەوە و لەرێگەی چەند كەسێكیشتەوە رایگەیاند نابێت كەس پشگیری گۆران بكات و تا گەیشتە هەرەشەی ددروستكردنەوەی دووئیدارەی لەهەرێمی كوردستان …
ئەمرۆ یەكێتی بەهەمان شێوە پرۆژەیاسایەكی تارادەیەك نزیك و هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆرانی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانكرد ئەمەش بێ گومان بێ كاردانەوە نابێت
ئەوەی پرۆژەیاساكان هەردوو لای خوێندبێتەوە لێكچوونێكی زۆر ئەبینێت مەبەستی سەرەكیش گۆرینی سیستەمی حوكمرانیە لە سەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی
بەڵام شتە موستەحیلە زۆر گرنگ و بەپێز و جوانەكەی ناو ئەو دوو پرۆژە لێك نزیكە ئەوەیە كە سەرۆك نامرێت
چوونكە لە هیچ كام لە پرۆژە یاساكان مادەیەك یان خالێك بۆ ئەو حالەتە باس نەكراوە كە لەوكاتەدا پێویستە چی بكرێت
كەواتە با ببینە سەرۆك و بەدیلی سەرۆك بۆ ئەوەی ئێمەش شەهادەی نەمری حوكمرانی ئەم هەرێمە بەدەست بێنین
from Wllat Net http://ift.tt/1JclJNQ
via IFTTT