نوێترین

recent

22/06/2015

بەهۆی كێشەی حوكمیەوە 30 كەس دەست لەیەكێتی دەكێشنەوە

bapala

 

دوای ئەوەی لەیاداشتێکدا ٣٠ کەسی دانیشتوی گەرمیان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاندووە، مەڵبەندی گەرمیانیش دەڵێت:”ئەوکەسانە ھیچیان کادیری یەکێتی نین و ناویان لەڕێکخستنیشدا نییە، بەڵکو کێشەی حکومەت و تەجاوزی زەویان ھەیە”.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، ٣٠ ھاوڵاتی لەسنوری گەرمیان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاندووە، وەکو دەربڕینی ھەڵوێستێک لەبەرامبەر ڕایی نەکردنی کاروبارەکانیان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان.
محەمەد چاوجوان سەرپەشتیاری مەڵبەندی گەرمیان لەلێدوانێکدا بۆ SNN ڕوونکردنەوەی پێویستی ڕاگەیاندو وتی:”کەسێک کە پۆلیسی بەرگری شارستانیە داوای لەیەکێتی کردووە ھەوڵبدەن بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەربازیەکەی، بەڵام پێیڕاگەیەنراوە، ئەوە کاری حکومەتە نەک یەکێتی”.
ئەوەشی ڕوونکردەوە، دوای  بەدواداچوونی زۆر ورد، دەرکەوت ئەو ٣٠ کەسەی باسکراوە گوایە کادری یەکێین لەسنووری گەرمیان و دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ڕاست نییە، چونکە ” ھیچیان کادیر نین”.
ڕونکردنەوەی زیاتریداو وتی:”کەسێکیان پۆلیسە لەبەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، داوای بەرزکردنەوەی پلەکەی لەیەکێتی کردووە، یەکێتیش وتوویەتی ئەوە کاری حکومەتەو پەیوەندی بەمنەوە نییە، بەو ھۆیەوە توڕەبووە”.
ئەوەشی وت:”دواتر ھەر ئەوکەسە چووە بۆ شارەوانی باوەنورو وتوویەتی بەرزکردنەوەی پلەکەم بۆ نەکراوە، بەڵام پارچەیەک زەوی ھەیە تەجاوزە، دەیکەم بەخانوو، شارەوانیش بۆیان نەکردووە، بەوھۆیەشەوە لەیەکێتی توڕەبووە، ئەوان کادیر نەبوون، بەڵکو لایەنگری یەکێتی بوون”.
وتیشی:”ئەوکەسانە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ھیچ کەسێکیان کادیری یەکێتی نین و ناویان لەڕێکخستنیشدا نییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ٣٠ کەسە لەیەک خێزان پێکھاتوون و ناویان لەڕێکخستنەکانی یەکێتیشدا نییەو کادریش نین، بەڵکو ئەوکەسە کێشەی حکومەت و تەجاوازی ھەیە، نەک کێشە لەگەڵ یەکێتی.



from Wllat Net http://ift.tt/1IZ8a1o
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085