
له‌دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه تیرۆرستانی داعش به‌هێزێكی زۆر‌و چه‌كی قورسه‌وه په‌لاماری ده‌روازه‌ی باشوری شاری حه‌سه‌كه‌یان داوه‌و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا و داعش به‌رده‌وامه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌سه‌كه رايگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری ده‌روازی باشوری شاری حه‌سه‌كه‌یانداوه‌و چه‌كی قورسیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریا و هێزه ناوخۆییه‌كانی حه‌سه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ به‌رده‌وامه .
وتیشی: زیانی زۆر به‌رتیرۆرستان كه‌وتووه، به‌ڵام بۆردومانه‌كانی داعش بۆ به‌شی باشوری شاره‌كه به‌رده‌وامه .
رونیشكرده‌وه: له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی یه‌په‌گه و ئاسایش به‌ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێك كه بكرێته سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان .
from Wllat Net http://ift.tt/1N3EIbo
via IFTTT