
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت گومان له به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی پێویستی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان رێڕه‌ویی یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
ساڵح فه‌قێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: “یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن”.
وتیشی: “بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببه‌سترێت پێویستیان به ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته یه‌كێك له‌و فراكسیۆنانه‌ی یه‌ك كورسییان هه‌یه له‌گه‌ڵیان به‌شداری بكات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “ئومێدیان به‌وه هه‌یه كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی حزبی شیوعی به‌شداری بكات، چونكه به‌و هۆیه‌وه نیسابی یاسایی ته‌واو ده‌بێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتووه هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی حزبی سۆسیالیست، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئاراسته‌ی سێیه‌م و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
from Wllat Net http://ift.tt/1GE2B7H
via IFTTT