
حه‌مدی ئولكایا، ئه‌و ملیاردێره كورده‌ی ئازه‌ربایجانه كه ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی ملیاردێره‌كانی دیكه‌ی جیهان، نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی بخاته كاری خێرخوازییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ له‌سه‌ری كۆكردووه‌ته‌وه، ئولكایا ته‌مه‌نی 43 ساڵه و نیشته‌جێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نییه، سامانه‌كه‌شی به یه‌ك ملیار و 410 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به‌نیازه، نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی له كاری خێرخوازیدا.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه حه‌مدی ئولكایا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و هیچ منداڵێكیشی نییه، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ملیاردێره ناوداره‌كانی جیهانی وه‌ك بیڵ گه‌یتس و ئاماده‌یه نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی بخاته كاری خێرخوازی.
ساڵی رابردووش، ئۆلكایا چەند ملیۆن دۆلاری به‌خشییه بواری هاوكاریكردنی مرۆیی ئه‌و ئاوارانه‌ی له ده‌ست توندوتیژیی له عیراق و سوریا بۆ سنووره‌كانی توركیا هه‌ڵاتوون.
from Wllat Net http://ift.tt/1LipBfR
via IFTTT