
لەنێو ئەو گرفتانەی کەمرۆڤ توشیان دەبێ زیادبونی رێژەی کۆلیسترۆلە لەخوێندا بۆیە دەبینین کەسێ خۆراکی جیاواز ھەن کەرێگرن لەمژینی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی LDL لەگەدەدا ئەمەش رۆڵێکی گەورەی ھەیە لەدابەزاندنی پەستانی خوێن و رێکخستنی لێدانەکانی دڵ و پاراستنی مولولەکانی خوێن.
کەئەوانیش:
-ئەدامامی : کەئەویش پاقلەی سۆیای سەوزە کەبەکوڵاوی ئامادە دەکرێت و لەچێشتخانەکانی وڵاتانی ئاسیادا تەنیا حەزی خۆراکی پێ زیاد دەکرێت، ھاوکات دەچێتە پێکھاتەی چەندین ژەمی خۆراکییەوە.
ئەمەش وشەیەکی ژاپۆنییە بەمانای پاقلەی سۆیای دەوڵەمەند بەسۆیا کەھاوکارە لەدابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا و رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە کەبەسوودە بۆ بەھێزکردنی ماسولکەی دڵ و پاراستنی خوێنبەرەکان.
-تۆفۆ : لەو جۆرە پەنیرە رووەکیانەیە کەلەشیری سۆیا دروست کراوە و لەچێشتخانەی ئاسیادا بەکاردێت و لەگەڵ سەرتوێژی ماستدا کەلەھەویری پاقلەی سۆیا و گۆشتی مانگا و بیبەری تون و پیاز پێکھاتوە.
شیری سۆیا و بادەم : کەلەرەگەزە گرنگەکانی پاراستنە دژی کۆلیسترۆڵی خراپ و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی ١٠%یی و دەبێتە رێگر لەمژینی کۆلیسترۆڵی خراپ.
from Wllat Net http://ift.tt/1BIZsor
via IFTTT