
پیاوێکی ئوسترالی لەلەدایکبوونەوە قاچ و دەستی نییە و ئێستا بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە دەتوانێت ئۆتۆمۆبێل لێبخووڕێت.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە نیک ڤوچیسیکی تەمەن ٣٢ ساڵ قاچ و دەستی نییە، بەڵام جۆرە سوکانێکی بۆ درووستکراوە کە توانای دەداتێ لەڕێگەی جووڵەی شانییەوە ئۆتۆمۆبێلەکە پێچ پێبکاتەوە، ھەروەھا بەنزین و ئیستۆپەکەشی لە قاچی بەستراوە و زۆر سەرنجڕاکێشانە شۆفێریی دەکات.
ھاوکات نیک زۆر خۆشحاڵە بە شۆفێریی ئۆتۆمۆبێل و ئەوە بە یەکێک لە ئارەزووەکانی دادەنێت کە ئێستا ھێناویەتە دی، ھەروەھا نیک کتێبێکی نووسیوە لەبارەی ژیانی بێ پەلییەوە و ئێستا خێزانی ھەیە و خاوەنی منداڵی خۆیەتی و کەسێکی بەھرەدار و بەتوانایە و ھیچ کات ھیوا لەدەستنادات.
from Wllat Net http://ift.tt/1HaqC81
via IFTTT