
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن بانكی رافیده‌ینی عیراقه‌وه له‌سه‌ر تاڵانكردنی بانكه‌كه‌ی جه‌له‌ولا پێكهێنرابوو دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و راپۆرتی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نووسیوه و خستوویانه‌ته به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی رافیده‌ین.
ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئاشكرایكرد: “رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2015، لیژنه‌یه‌كی بانكی رافیده‌ینی عیراقی كه له‌سه‌ر دیارنه‌مانی نزیكه‌ی 23 ملیار و نیو دیناری بانكی جه‌له‌ولا پێكهێنرابوو سه‌ردانی بانكی جه‌له‌ولایان كرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له راپۆرتێكیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له ناوچه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌ماوه ” .
وتیشی: “ئه‌ندامانی لیژنه‌كه 10 كه‌س بوون و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و سه‌رپه‌رشتیاری لقی پارێزگای دیاله‌ی بانكی رافیده‌ین و فه‌رمانبه‌رانی بانكی جه‌له‌ولا پێكهاتبوون. هه‌ر له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه 60% ی سه‌قفی بانكه‌كه رووخاوه و له‌وێشه‌وه دزه كراوه‌ته ناو ئه‌و بانكه‌و پاره‌كه‌ی ناوی براوه كه بڕه‌كه‌ی (23) ملیار و (410) ملیۆن و (250) هه‌زار دینار بووه ” .
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا باسی له‌وه‌شكرد، جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه تاڵانكراوه، ته‌واوی ئامێر و ئه‌و شت و مه‌كانه‌ی له‌و شوێنه‌دا هه‌بوون تاڵانكراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رۆژانی داهاتوودا له قه‌زای خانه‌قین شوێنێكی یه‌ده‌گ له‌لایه‌ن بانكی رافیده‌ین ده‌كرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی بانقی جه‌له‌ولا و چوونه سه‌ر كاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی له‌و شوێنه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق به نووسراوێك داوای له به‌رپرسانی ئیداریی هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدییه و جه‌له‌ولا كردووه كه سه‌باره‌ت به‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تووشی ناوچه‌كه بووه، راپۆرتیان بۆ ئاماده بكه‌ن هه‌تا قه‌ره‌بووی ناوچه‌كانیان بكرێته‌وه و راشیگه‌یاند: “راپۆرته‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌یان لاپه‌ڕه‌ن”.
رۆژی 12 ی حوزه‌یرانی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌حده و ته‌جنیدیان له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كۆنترۆَڵكرد، دوای ماوه‌یه‌ك هێزه‌كانی سوپای عیراق ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد و رۆژی 10 ی ئابی 2014 ته‌واوی جه‌له‌ولایان كه‌وته ژێر ده‌ست. له رۆژی 23 ی تشرینی دووه‌می 2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به یه‌كجاری جه‌له‌ولا له ده‌ست داعش رزگار كرا.
from Wllat Net http://ift.tt/1K44IEd
via IFTTT