
به‌هۆی دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و وه‌زاره‌تی كاره‌باش هۆشداریده‌دات له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با.
(یاسین حه‌سه‌ن) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم به (KNN)ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رسه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی كاره‌با بێ كێشه كاربكه‌ن، ئه‌وا (17) كاتژمێر كاره‌با دابینده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌بایه‌ش كه ئێستا له‌لایه‌ن توركیا‌و یه‌كه‌غازیه‌كان بڕدراوه نه‌كه‌ونه‌وه كار، ئه‌وان ده‌توانن ته‌نها نۆ كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.
وتوشیه‌تی:”ئێستا كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سوته‌مه‌نی پێویستمان بۆ دابین نه‌كات، ئه‌وا كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ (12) كاتژمێر”.
یاسین حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كارگه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر كاره‌با دروست كردوه، به‌ته‌نها یه‌ك كارگه‌ی ئاسن نزیكه‌ی (130) مێگاوات كاره‌با ده‌بات.
سالاَنه وه‌زاره‌تی كاره‌با خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌گاته سێ ملیار‌و (500) ملیۆن دۆلار، داهاتی (10) مانگی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش (220) ملیار دینار بوه، كه به‌شی له (10%)ی خه‌رجییه‌كانی خۆی ناكات.
from Wllat Net http://ift.tt/1BE4Mtc
via IFTTT