
سەرچاوەیه‌ك له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌پرۆژه یاساكانی هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پارتی كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و قبوڵناكات قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌نیوزى راگه‌یاند كه بۆ خشته‌ی كارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ی (سێشه‌ممه) جه‌عفه‌ر ئیمنیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیمزاى له‌سه‌ر نه‌كردوه‌و ناڕازین ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاوێنه‌نیوز وتیشی “ده‌بێت هەمو خشتەیه‌كی كاری په‌رله‌مان ئیمزای هەریەک لەیوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان‌و جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆک‌و فەخرەدەین قادر سکرتێری پەرلەمان، ئیمزاى لەسەر بكه‌ن، بەڵام ئەمڕۆ ئیمنکی ئیمزای له‌سه‌ر خشتەی خاڵەکانی کۆبونەوەی سبەینێ نەکردوه”.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئیمزانەکردنە هەڵوێستی ساسی خودی پارتی‌و فشار دروستکردنه لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بەوەی پرۆژەکانی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی كه یه‌كێتی وگۆڕان‌و ئیسلامییه‌كان ئاماده‌یان كردوه، نەخرێنە خشتەى کۆبوەنەوەی سبەینێ.
هه‌رچه‌نده پارتی ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بێـ یان له‌كۆبونه‌وه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، لایه‌نه‌كانی تر ده‌توانن رێژەی یاسایی پێکبهێنن‌و قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه بكه‌ن.
from Wllat Net http://ift.tt/1SCKdRZ
via IFTTT