
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری پیرمام ده‌ستیپێكرد، بڕیاره له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیه‌وه بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتون، له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتیدا، ڕێگه‌چاره‌كانی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كرێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه پێشنیاز كراوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریشدا كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن، تاوتوێی پرۆژه‌ی یه‌كێتی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌و به‌رپرسانی گۆڕان كۆبونه‌وه.
from Wllat Net http://ift.tt/1BGEfLL
via IFTTT