
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕان بە(گا)ی ئیسپانی ناودەبات و دەڵێت:”گۆڕان وەک گای ئیسپانی لێھاتووە، چۆن گا بەپەڕۆی سور تێکدەچێت، ئەوانیش بەبارزانی تێکدەچن”، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش وەڵامیدەداتەوەو دەڵێت:”ئەوە ئێمە نین، ئێوەن وەک گای ئیسپانیتان لێھاتووە”.
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەچاوپێککەوتنێکدا بەبزوتنەوەی گۆڕانی وتووە، ئەوان دژی ھەموو شتێکن، “وەک گای ئیسپانیان لێھاتووە، چۆن گا بەپەڕۆی سور تێکدەچێت، ئەوانیش بەبارزانی تێکدەچن”.
لەبەرامبەریشدا عادل عەزیز پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بەسایتی SNNی وتوە:”ئەو قسەیە پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە ئەوە پارتیە سەرۆکی ھەرێمی دەوێت، خۆ ئێمە سەرۆکی ھەرێممان نییە تا باسیکەن و وەک گای ئیسپانیمان لێبێت و پێی تێک بچین”.
وتیشی:”ئەوە پارتییە کاتێک ئێمە باسی ھەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای سەرۆکی ھەرێم دەکەین وایان لێدێت و پێی تێکدەچن، دیارە وایان لێھاتووە بۆیە کەوتونەتە پەلەقاژە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان وەک پرسێکی یاسایی پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و تێیدا قسەی خۆیان لەسەرکردووە.
from Wllat Net http://ift.tt/1LvqgIM
via IFTTT