
(دڵشاد شه‌عبان) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌چوونی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گه‌شبین نیه، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ڕووی سیاسییه‌وه دوایین داواكاری بێت.
راشیگه‌یاند:”چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری ئه‌وه‌یه فرۆشتنی نه‌وت له‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستان خۆی بێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌رێمیش هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه، له‌ئێستاشدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ له سه‌دا 90ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم دابینده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ئاسانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا پێده‌درێت.
دڵشاد شه‌عبان ئاشكراشیكردووه، له‌ئێستادا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم رۆژانه نزیكه‌ی (650) هه‌زار به‌رمیله، كه هه‌رێم ده‌توانێت بیفرۆشێت و ڕۆژانه‌ش ڕێژه‌كه زیاد ده‌كات.
from Wllat Net http://ift.tt/1BwFJIh
via IFTTT