نوێترین

recent

06/05/2015

سلێمانی..باوكێك دوو منداڵی خۆی بەر چەقۆ دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سێتوانی شاری سلێمانی، باوكێك دوو منداڵی‌ خۆی‌ بەرچەقۆ دەدات و منداڵێكیان گیانی لەدەستدا و ئەوی‌ دیكەیان بریندار دەكات.

شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە ڕايگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سێتوانی شاری سلێمانی، باوكێك دوای ئەوەی دێتەوە ماڵەوە، خێزانەكی خۆی لە ماڵ دەردەكات و  دوو منداڵی‌ خۆی‌ بەرچەقۆ دەدات، بەو هۆیەشەوە دەستبەجێ‌ منداڵە بچوكەكەیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی‌ دیكەشیان بریندار دەكات و برینەكەشی سەختە”.

ئەو شایەتحاڵە وتیشی: “منداڵە بریندارەكە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و پۆلیس-یش لە دوای ڕووداوەكە هاتن و دەستبەجێ‌ باوكیان دەستگیر كرد”.

بە پێی زانیاریەكان ئەو پیاوەی ئەمڕۆ منداڵەكانی خۆی بەر چەقوداوە ناوی (ه)ەو  باری دەروونی تەواو نییە.

 

سايتى خەڵك



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1dNCb9M
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085