
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڕیاردەدات ڕێگە بەچوونە دەرەوەی ھیچ تانکەرێکی نەوت نەدرێت لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەئێستاشدا نزیکەی ھەزار تانکەر لەیەکێک لەبازگەکان دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتوون، شەوی ڕابردوو نزیکەی ھەزار تانکەری نەوت ھەڵگر، لەڕێگەی (کەرکوک ـ سلێمانی) بەگوێرەی بڕیارێکی جێگری سەرۆکی ھەرێم دەستیان بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەیەکیش ئەوەی پێڕاگەیاندین، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لەسەرچاوەی ڕۆشتنی ئەو تانکەرانەی پرسیوە، ئاخۆ لەکوێوە بۆ کوێ دەنێردرێن، بەڵام تائێستا ئاشکرانەبووە، بۆیە فەرمانی دەرکردووە ڕابگیرێن.
لەلایەکی تریشەوە دەنگۆیەک ھەبوو گوایە دوای ئەو بڕیارەی کۆسرەت ڕەسوڵ، ھێزەکانی پۆلیسی نەوت گاز کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بەڵام عەمید حیکمەت عەلی فەرماندەی فەوجی یەکی پۆلیسی نەوت و گازی تەقتەق لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.
عەمید حیکمەت ئەوەشی ڕوونکردەوە، ھیچ کارمەندێکی پۆلیسی نەوت و گاز لەحاڵەتی ئامادەباشیدا نییەو ھیچ فەرمانێکیشیان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەوەش زانراوە، ئەو ھەزار تانکەرەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەبڕیاری جێگری سەرۆکی ھەرێم، ئێستا لەبازگەی بانی مەقان لەنێوان کەرکوک و چەمچەماڵدا، لەلایەن پاسەوانەکانی کۆسرەت ڕەسوڵەوە پارێزگارییان لێدەکرێت.
SNN
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1cbhOlP
via IFTTT