
د.مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ئیستادا به‌دور زانیوه‌و رایگه‌یاندووه كه بارودۆخی ئیقیلمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌بار نییه.
عوسمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه كردووه كه مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وام ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌دات له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و مافی چاره‌ی خۆنوسینه‌وه كه پێیوایه مافی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌و وتانه كۆنن و به‌رده‌وامن و نوێ نین، وتیشی: جێ به‌جێكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی كه له ئیستادا ده‌بینین بۆ ئه‌و پرسه یارمه‌تیده‌ر نییه.
پێشتر بارزانی لەبه‌رده‌م ڕەوەندی كوردی له ویلایەتی ڤێرجینیای ئاماژه به‌وه كردبوو كه میللەتی کورد خۆی بڕیار لە چارەنووسی دەدات، ئاسوودەشین بەو گفتوگۆیانەی لەو بارەیەوە کردوومانە ، ئەو کۆسپانەی پێشتر هەبوون ئێستا بەشێکی زۆری نەماوەو ئەگەر مابێتیش زۆر کەمە.
from Wllat Net http://ift.tt/1JEovrO
via IFTTT