نوێترین

recent

12/05/2015

چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش سەبارەت بە ئاڵای ووڵاتان

ئاڵا بریتییە لەو پارچە قوماشەی كە هەر وڵاتە یان هەرێم یان شارە بۆخۆی دادەنێ و نابێ لە هی هیچ شوێنێكی دیكە بچێت و بەوە دەناسرێتەوە، ئەمەی خوارەوە كۆمەڵێ زانیارین لەسەر ئاڵا:

– ئاڵای دوو ویلایەتی ئەمەریكا، وێنەی ورچیان لەسەرە. هی كالیفۆرنیا ورچێكی لەسەرە و هی میزۆریش دوانی لەسەرە.

– ئاڵای نیپاڵ تەنیا ئاڵایە كە نە چوارگۆشەیە نە لاكێشەیە. شێوەی ئاڵای ئەم وڵاتە لە دوو سێگۆشەی بە یەكداچوو پێكهاتووە.

– باوترین رەنگ لە رەنگی ئاڵای وڵاتاندا، سورە. لەسەدا 75ی ئاڵاكان ئەم رەنگەیان تێدایە، بەدوایدا رەنگی سپی دێت كە لەسەدا 70یان ئەم رەنگەیان تێدایە، بەدوای ئەمیشدا شین دێت كە لەسەدا 50یان ئەم رەنگەیان تێدایە.

– لە ئاڵای وڵاتاندا تەنیا دوان هەن كە شێوەیان چوارگۆشەیە: ڤاتیكان و سویسرا.

– رەنگی ئاڵای فینلەندا شین و سپییە. شینەكە بەڵگەی دەریاچەكانی وڵاتەكەیەو سپییەكەش ئاماژەی بەفرە.

– لە ئاڵاكانی ویلایەتەكانی ئەمەریكادا، ئاڵای كالیفۆرنیا تەنها ئاڵایە كە ئەستێرەی سوری تێدایە.

– لەئاڵای ویلایەتەكانی ئەمەریكادا، تەنیا ئاڵا كە رەنگی باگراوندەكەی سورە، ئاڵای ویلایەتی واشنتۆنە. ئاڵای واشنتۆن تەنها ئاڵاشە كە وێنەی سەرۆكێكی ئەمەریكای لەسەرە، ئەویش وێنەی جۆرج واشنتۆنە كە یەكەم سەرۆكی ئەو وڵاتە بووە.

– لە سەردەمی سەرۆكایەتیی تیۆدۆر روزڤڵتدا لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئەو سەرۆكە پاش ئەوەی وایزانی كەپیاوێك بە ئاڵای ئەمەریكا لوتی دەسڕێ، لە پیاوەكە دەدات و دواتر كە بۆی دەردەكەوێت ئاڵا نەبووە داوای لێبوردنی لێدەكات، دواتریش دەركەوت كە پارچە قوماشێكی شین بووە چەند ئەستێرەیەكی لەسەر درواوە. ئەم روداوە لە 14ی 6 رویداوە كە لەو وڵاتە بە رۆژی ئاڵا ناسراوە.

– ئاڵای مالیزیا پێكهاتووە لەچواردە هێڵی كەمێك پانی سورو سپی، لە بەشی سەرەوە لاكێشەیەكی شین هەیە كە تێیدا مانگێكی یەكشەوەو خۆرێكی تێدایە، ئەو چواردە هێڵە گوزارشت لەچواردە هەرێمە سەرەكییەكەی وڵات دەكات، شینەكەش ئاوو روباڕەكان، مەبەست لە خۆرەكەش پێشكەوتن و بوژانەوەیە و مانگەكەش مەبەست لێی ئاینی ئیسلامە كە ئاینی رەسمی ئەو وڵاتەیە.

 لە ئینگلیزییەوە: والی عەلی



from Wllat Net http://ift.tt/1JEovIk
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085