نوێترین

recent

06/05/2015

ڤیدیۆ : نازانم كەی بەڵام دەوڵەتی كوردی هەر دەبێت دروست ببێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا کەبەیانی ئەمرۆ کە کاتی واشنتۆن لە پەیمانگای ئەتلەنتیک ئینستوت باسی لە چەند تەوەرێك كرد
لەبارەی پرسی سەربەخۆیی كوردستانەوە رۆژنامەنوسێكی فەلەستینی پرسیاری لێكرد كە ئایا لەماوەی ساڵی داهاتودا دەوڵەتی كوردی دروست دەبێت، بارزانی ووتی ” نازانم كەی دەبێت بەڵام بەدڵنیایەوە دەوڵەتی كوردی هەر دروست دەبێت”

هەروەها لەبارەی كچە رفێندراوە ئێزیدیەكانەوە ووتیسەرۆكی هەرێمی كوردستان ووتى” رفاندنی كچە ئێزدیەكان بەهۆی خیانەتی هەندێ‌ لە هۆزە عەرەبیەكانەوە بووە”

بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكدا لە سەنتەری ئەتلەنتیك ئاماژەی بەوەدا كە لەو 4000 ئافرەتی ئێزدیەی كە لە شەنگال لەلایەن داعشەوە رفێندراون بەهۆی خیانەتی هەندێ‌ لە هۆزە عەرەبەكانەوە بووە”
بارزانی ووتی ” كاتێك كە داعش هات ئەوان دەیانتوانی شارەكە بەجێ‌ بهێڵن بەڵام كە داعش هات پشتیان تێكردن و ئەو كارەساتە رویدا”.
هەروەها وتیشی توانیومانە لەو ژمارەیە تائێستا 1300 كەسیان لێ‌ رزگار بكەین

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو وتارەدا وتی”هەرێمی کوردستان زیاتر1200 شەهیدی داوە و وە زیاتر7000 لە هەزار برینداری داوە”.

 

لەبارەی داعشەوە وتی”داعش درێژ کراوەی قاعیدە و تیرۆرە لە جیهاندا”.

باسی لەوەشکرد”پێشمەرگە توانیویەتی ٢٠ هەزار کیلۆمەتر ئازاد بکەین کەبەدەست داعشەوە بوو”.

وتیشی”داعش پێی وابوو کە دەتوانێت کوردستان داگیر بکات ، بەڵام ئەوەی بۆ نەچوە سەر چونکە کۆسپی هەرە گەورەی بەردەوام داعش پێشمەرگە بووە”.

وتیشی”قورسای جەنگ ، قورسای ئابووری کەوتە سەر هەرێمی کوردستان لە پێکهاتە و ئاینە جیاوازەکان بە هەزاران کەسیش کە سوریاوە هاتونەتە هەرێم”.

وتیشی”پێشمەرگە نەک لە کوردستان بەڵکو لە کۆبانێش توانی داعش تێک بشکێنێت و پێویستمان بە پاڵپشتی زیاتر هەیە بۆ تێک شکاندنی داعش”.



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Rdiesq
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085