به ره‌گه‌ز چینییه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سیشوانی ئه‌و وڵاته‌یه، زۆربه‌ی ژیانی له چیاكانی سیشوان به‌سه‌ر بردووه و سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا بووه و به‌درێژایی ژیانی به‌دوای فێربوونی نهێنییه‌كاندا گه‌ڕاوه.
لی تسینۆن، ئه‌و پیاوه چینیه‌یه كه ساڵی 1677 له ناوچه‌ی سیشوان له‌دایكبووه و له ساڵی 1748 و له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا هێشتا هه‌ر هێز و توانا و وره‌ی گه‌نجێتیی هه‌بووه، بۆیه چووه‌ته ریزی سوپای چین و وه‌ك راهێنه‌ری هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و به‌رگری و راوێژكاری سه‌ربازی كاری كردووه.
له ماوه‌ی ژیانیدا 23 ژنی هێناوه و هه‌موویان پێش خۆی كۆچی دواییان كردووه، ساڵی 1927 و به‌و ته‌مه‌نه پیره و به‌هۆی هێز و تواناكه‌یه‌وه، یان سینۆ-ی پارێزگاری سیشوان بانگهێشتێكی بۆ كردووه، دوای شه‌ش ساڵیش له‌و بانگهێشته و له ته‌مه‌نی 256 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێش گیان له‌ده‌ستدانی، لی تسینۆن، به هاوڕێكانی وتووه: “هه‌موو ئه‌و شتانه‌م كرد كه ده‌بوایه له‌م جیهانه‌دا بمكردایه، ئێستاش ده‌ڕۆم بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم.”
دواتریش له 6ی ئایاری 1933 كۆچی دوایی كرد.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1c4pNkx
via IFTTT
