نوێترین

recent

13/05/2015

شەڕڤانێكی فارس لە ریزەكانی یەپەگەدا شەهید بوو

شەڕڤانێكی تری خەڵكی ئێران كە بە رەچەڵەك فارسە لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو.

سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لەشەڕێكدا لە ناوچەی تل بوغای شاری سەرێكانی شەڕڤانێكی فارس بە ناوی محەمەد حسێن كەریمی كە خەڵكی تارانە شەهید بووە.
ئەو شەڕڤانە ئێرانیە ماوەی مانگێكە چووەتە ریزەكانی شەڕڤانانی یەپەگەوە.

لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەتی بۆ سەر شاری كۆبانێ، بەدەیان هاوڵاتی بیانی روویانكردە ئەو پارچەیەی كوردستان و شان بەشانی شەڕڤانانی كورد و نەتەوەكانی تر رۆژئاوای كوردستان، دژی چەكدارانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە وەستانەوە و تا ئێستاش ژمارەیەكیان شەهید بوون.

125201510aryel



from Wllat Net http://ift.tt/1PhbN9j
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085