نوێترین

recent

26/04/2015

بۆیەکەمجار دوای نەخۆش کەوتنی تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ناو کایەی سیاسی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات بۆ گەیاندنی چەند پەیامێکی تایبەت و هەواڵ پرسین ئەمڕۆ سەردانی سکرتێری گشتی یەکێتی-یان کردوە لەسەرچەند پرسێک قسەو باسیان لەگەڵداکردوە.
بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان  ڕايگەیاند”بەمەبەستی هەواڵ پرسین و ئاگادار بوون لە دۆخی تەندروستی مام جەلال ئەمرۆ وەک فراکسیۆنی یەکیتی سەردانیمانکرد لە شوێنی مانەوەی خۆی”.

باسی لەوەشکرد” لە کۆبونەوەکەدا باس لە پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکراوە ، هاوکات باس لە پرسی گۆڕینی دەستور و سیستەمی حوکم لە کوردستان کراوە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی ووت”بەشێكی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە قارەمانیەکانی هێزی پێشمەرگەو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەکانی ناو پەرلەمان”.

لەبارەی هەڵوێستی مام جەلال و بۆچونی لەسەر کۆی پرۆسە سیاسییەکان ، ناوبراو وتی”تەندروستی مام جەلال زۆر باشە و بە دڵنیاییەوە بۆچونی خۆی لەسەر کۆی پرسە هەنوکەییەکان هەبووە”.



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1zafVRq
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085