نوێترین

recent

11/03/2015

كەركوك؛ نرخی بەنزین فرِى و بەنزینخانە حكومەییەكان داخران

ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی بەنزین نرخی یەك دەبە بەنزین لە بازاڕی رەشی كەركوك بۆ (25) هەزار دینار بەرزبووەو بەنزینخانە حكومییەكانیش داخران.

جارێكی تر قەیرانی بەنزین لە كەركوك دەستیپیكردەوە، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی بەنزینەوە هەموو بەنزینخانە حكومییەكان دایانخستووە.

نرخی یەك دەبە بەنزین كە (17) لیتری تێدایە، لە بازاڕی رەشدا گەیشتوەتە (25) هەزار دینار، بەڵام بەنزینخانە ئەهلییەكان بە هەمان نرخی پێشتر كە (700) دینارە بۆ هەر لیترێك دەفرۆشرێت.

بەپێی زانیاریەكان لەناو كۆمپانیای دابەشكردنی سوتەمەنی “هۆكاری قەیرانی بێ بەنزینی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی كە ئێستا بۆ گرتنەوەی شاری تكریت بەڕێوەدەچێت”.

ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوای كرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە وتی: بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ماوەی 10 رۆژە رێگەی نێوان كەركوك‌و بەغداد داخراوە‌و لە چەند رۆژی رابردودا بەنزینخانە حكومییەكان ئەو بەنزینەیان دابەشكردووە كە پێشتر ئەمباریان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا چاوەڕوانی ئەوە دەكەن رێگەی نێوان كەركوك‌و بەغداد بكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین هاوردە بكەن.





from wllat net http://ift.tt/1E5PAjo

via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085