نوێترین

recent

30/01/2015

راگەیێندراوێک لە کۆسرەت رەسوڵەوە سەبارەت بە میحوەری كەركووك

لیوای سێی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، کە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی دەکات، سەبارەت بە شەڕی شەوی رابردووی داعش و پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک راگەیێنراوێک بڵاودەکاتەوە.
لە راگێیندراوەکەدا هاتووە:" بەداخەوە دوێنێ شەو تیرۆریستان لە سنووری كەركووك هێرشیان كردو چەند شوێنێكیان كۆنترۆڵ كرد، بەڵام دواتر لە كاژمێر یەك و نیوی شەوەوە هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچی تیرۆریستانیان دایەوە و تێكیان شكاندن".
لە ناوەڕۆکی راگەیێنراوەکەدا لیوای سێ هاونیشتمانیان دڵنیا دەکاتەوە کە سەلامەتی خەڵکی کوردستان بە گشتی و کەرکووک بە تایبەتی پارێزراوە و دەڵێت:" جەماوەری خۆڕاگر و سەربەرزی كوردستان و كەركووكییە سەربەرزەكان دڵنیادەكەینەوە كە ئێستا ئێمە بە سەرپەرشتی خودی كۆسرەت رەسوڵ بە هێزێكی یەكجار زۆرەوە لە كەركووكین و ناهێڵین تاریك بینان پێشڕەوی بكەن و بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان دەپارێزین".
دەقی راگەیێندراوەکە کە بۆ رووداو نێردراوە:
كۆسرەت رەسول بە هێزێكی زۆرەوە لە كەركووكەو داعش لە شكاندان
بەداخەوە دوێنێ شەو تیرۆریستان لە سنووری كەركووك هێرشیان كردو چەند شوێنێكیان كۆنتڕۆڵ كرد، بەڵام دواتر و لە كاتژمێر 1 و نیوی شەوەو هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچی تیرۆرستانیان دایەوەو شكاندنیان.
لەم شەڕەدا لیوای 3ی تایبەتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی كۆسرەت رەسول عەلی بەشداریان لە بەرچەردانەوەی هێرشەكان كردو لە لیوا تایبەتەكەماندا شەهید و بریندار هەیەو چەندان تەرمی چەكدارانیشمان لەژێر دەستدایە.
لێرەوە جەماوەری خۆڕاگر و سەربەرزی كوردستان و كەركووكییە سەربەرزەكان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێستا ئێمە بە سەرپەرشتی خودی كۆسرەت رەسول عەلی بە هێزێكی یەكجار زۆرەوە لە كەركووكین و ناهێڵین تاریك بینان پێشڕەوی بكەن و بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان دەپارێزین".
راگەیاندنی لیوای 3ی تایبەتی
كۆسرەت رەسول عەلی
30-1-2015
Picsart-24-02-23-21-31-09-085