

لەمبارەیەوە عه‌لی سۆرانی چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بە میدیای راگەیاند:
"به‌ده‌ر له هه‌موو كردار و پەرچه‌كرداره‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌وه‌ی كه زیاتر له هه‌موو شتێك جێگه‌ی تێڕامانه هێنانه ئارای ئه‌م بابه‌ته‌یه كه گه‌لۆ ئه‌م كه‌مپینه هه‌ر وا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه، یان وه‌ك داخوازییه‌كی ڕه‌وا شۆڕ ده‌بێته‌وه نێو به‌ده‌نه‌ی ته‌شكیلاتی حیزبی دیموكرات، به دڵنیاییه‌وه كه‌مپینی (یه‌كی به‌فرانبار) یان هه‌ر ناوێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی دروست و ئوسوولی دێته نێو به‌ده‌نه و ده‌توانێ له‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان شوێندانه‌ر و كاریگه‌ر بێت، گه‌رچی وێده‌چێ كه هه‌ر ئێستا به‌شێك له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری هه‌ردوو لا هه‌ستیان به مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی كورسییه‌كانی خۆیان له كۆبوونه‌وه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا كردووه و به‌م پێیه له هه‌وڵی نه‌زۆك كردنی كار و تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك له دڵسۆزانی دیموكراتدان. بۆیه به نووسینی هه‌ندێ بابه‌ت له ژێر ناونیشانی یه‌كگرتنه‌وه و واقیع بین بوون هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریكن به شێوه‌یه‌كی ئامانجدار پرسه‌كه به شێوه‌ی دڵخوازی خۆیان به لاڕێدا ده‌به‌ن و ئه‌م هیوا به‌هێزه به‌ره‌و سست بوونه‌وه و بێ هێزی ده‌به‌ن. بۆیه له ئێستادا پیویست نییه كه‌سانێكی نه‌ناسراو به خه‌ت و نیشان كێشان بۆ یه‌كگرتنه‌وه و ئه‌م ڕه‌وته كه ده‌توانێ به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێ، ئومێدی دڵسۆزانی دیموكرات به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ببه‌ن كه ئاكامه‌كه‌ی نه‌ك یه‌كگرتنه‌وه به‌ڵكوو قبووڵ كردنی دوو حیزبی دیموكرات بێ".
ئێستا كه به‌ره‌به‌ره له حه‌فتاهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه، خراپ نییه ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له یه‌كێك له هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان و ئه‌و ئامانجه پیرۆزانه‌ی كه حه‌فتا ساڵ پێش ئێستا هاوسه‌نه‌گه‌رانی ئێمه له‌و كۆماره ساوایه‌دا هه‌وڵیان بۆدا.
یه‌كێك له هێڵه سه‌ره‌كی و فیكرییه‌كانی كۆماری كوردستان بۆ بونیات نانی داهاتوویه‌كی ڕوونتر دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی و برایه‌تی و یه‌كگرتوویی نێوان گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر جێگه‌ی سه‌ر‌نجه كه ئێستا بیر له‌م واقیعه تاڵه بكه‌ینه‌وه كه حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆماری كوردستان خۆی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بووه به قوربانیی ده‌ستی لێكترازان و دابڕان، دیارە ئامانجی كۆماری كوردستان له یه‌كگرتوویی و هاوپه‌یمانی ته‌نیا له نێو نه‌ته‌وه‌كانی دۆست و دراوسێی كورددا نه‌بوو، به‌ڵكوو له پێشدا مه‌به‌ست و ئامانجی كۆمار، یه‌كگرتوویی نێو ماڵی كورد بوو. هه‌ر بۆیه ده‌بێ له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا به باشی بیر له‌م فاكته‌ر به‌هێزه بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌رچی زیاتر به‌هێزبوونمان له گۆڕه‌پانی خه‌بات و هاوكێشه سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان و به‌تایبه‌ت له دۆخی ناله‌باری ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
به‌م پێیه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا پته‌وتر كردنی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات ده‌توانێ به‌شێك له ئاواته‌كانی كۆماری كوردستان وه‌دی بێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بێ هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژییه‌ك تا حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆمار له نێو خۆدا یه‌كگرتوو یه‌كڕیز نه‌بێ، ئه‌سته‌مه كه له قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر وه‌ك به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش هێزی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كگرتوو و به‌هێز بێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی بنه‌ماڵه‌ی دیموكرات به هه‌ست كردن به‌م واقیعه، ئاراسته‌ی لێداونه‌كانیان له خزمه‌ت پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌دا بێت، نه‌ك به پێی هه‌ندێ هۆكاری ناڕوون و تاكه‌كه‌سی ئاراسته‌ی ئه‌م هه‌وڵه پیرۆزه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ببه‌ن و به لێداوانی نابه‌رپرسیارانه و نووسینی بابه‌تی بوغزئاوی، خه‌سار به ڕوه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات بگه‌یه‌نین.
مستەفا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە لێدوانەكانیدا دەڵێت "پرۆسەی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموكرات درێژەی هەیە و بڕیارە بۆ باسكردن لەسەر وردەكارییەكانی ئەو پرۆسەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی دەفتەری سیاسی دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە بەشداری سكرتێرەكانیان بەڕێوەبچێت". هیوای خۆیشی بە سەركەوتنی هەوڵەكانیان پیشاندەدا و دەڵێت "تەنیا یەكگرتنەوە دەتوانێ برینی جیابوونەوەكه ساڕێژبكاتەوە و ئەگەرحیزبی دیموكرات ببێتەوە یەك حیزب، كاریگەریمان زیاتر دەبێ بۆ لێكنزیككردنەوەی سەرجەم حیزبەكانی رۆژهەڵات و یەكگرتنەوەیان بۆ دامەزراندنی بەرەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان".
ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی‌و سیاسی كوردستان لەكەمپینێكدا بەناوی (كەمپینی یەكی بەفرانبار) داوا لەهەردوو حیزبی دیموكرات دەكەن یەك بگرنەوە.
لەبەیاننامەی كەمپینەكەداهاتووە “ئێمە لەگەڵ ئەوەدا کە هەست بە دڵەڕاوکێکانی ئێوە سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە و دۆخی پاش یەکگرتنەوە دەکەین، پێمانوایە بەرژەوەندی نەتەوەیی و قوتار بوون لەم دۆخە ناسازگارە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی یەکگرتنەوە و دۆخی پاش یەکگرتنەوە، کەشوهەوایەکی ئاسایی و دیموکراتیکی هەبێ”.