ووڵات نێت |
دوای ئەوەی چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن بڵاویان كردەوە، كەوا حەیدەری عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ پێشوازی لە شاندەكەی یەكێتی نەكردوە و ئامادە نەبووە بیانبینێ، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەینێت: ئەوە درۆیەكی شاخدارە.

سەعدی پیرە ؛ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی؛ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "بە هیچ شێوەیەك ئەو هەواڵە ڕاست نییە، كەوا عەبادی نەیویستوە پێشوازی لە شاندەكەی یەكێتی بكات، چونكە شاندەكەی یەكێتی كۆمەڵێك بەرنامە و ئەجێندای تایبەتی خۆی هەبووە و وەك خۆشی بەرنامەكانی جێبەجێ كردوە. هیچ بەرنامەیك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق نەبووە".
وتیشی: "ئەو شاندەی یەكێتی لە كاتی خۆیدا بە گوێرەی بەرنامەكەیان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، چونكە كۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو: "عەبادی چۆن نایەوێ حزبێك ببینێ، كە سەرۆك كۆمارەكەی لەو حزبەیە، بۆیە عەبادی لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆدەبێتەوە و پێویستە ڕاگەیاندنەكانی كوردی واز لەو ناڕاستییانە بهێنن".