ووڵات نێت |
 ھۆشیار زێباری رایگەیاندووە تەواوی لێدوانەکانی لەسەر میلیشیاکانی "حەشدی شەعبی" بەتەواوەتی و راست و دروستی لەلایەن راگەیاندنەوە نەگواستراوەتەوە.

رافد جبوری وتەبێژ بەناوی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ سۆمەرییە نیوز ئەوەی راگەیاند کە لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا، ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی رایگەیاندووە زۆرینەی ئەو لێدوانەی لەزاری ئەوەوە گواستراونەتەوە بۆ راگەیاندنەکان، ئەو بەکاری نەھێناوە، واتە دەزگاکانی راگەیاندن تەواوی لێدوانەکەیان بەراست و دروستی نەگواستۆتەوە.
رافد جبوری وتیشی، ھەر لەو کۆبونەوەیەدا عەبادی جەختی لەسەر پێویستی ھاوکاریکردنی میلیشیاکانی "حەشدی شەعبی" کردۆتەوە، چونکە ئەوان پارێزگاری لە خاکی عێراق دەکەن.
رۆژی ٤ی ئەم مانگە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لەزاری ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، بڵاویکردەوە زۆربەی کێشە داراییەکانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ھاوکاریکردنی میلیشیاکانی "حەشدی شەعبی" کە یەک ملیار دۆلاریان بۆ تەرخانکراوە.
ئەم لێدوانەی زێباریش ناڕەزایی زۆری پەرلەمانتارو سەرکردە عێراقییەکانی بەدوای خۆیدا ھێنا، دیارترینیان حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا کە رایگەیاندبوو: دەبێت لەسەر ئەو لێدوانە زێباری داوای لێبوردن بکات.
لەدوای ھاتنی چەتەکانی داعش و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی عیراق، لەسەر فەتوای مەرجەعە باڵاکانی شیعە بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، بە سەدان ھەزار ھاوڵاتی شیعە لە سەرانسەری عیراقدا بەشێوەی خۆبەخش چەکی ھەڵگرت و لەچوارچێوەی گروپی چەکداری رێکخران کە بە (حەشدی شەعبی) ناسراون.
 ھۆشیار زێباری رایگەیاندووە تەواوی لێدوانەکانی لەسەر میلیشیاکانی "حەشدی شەعبی" بەتەواوەتی و راست و دروستی لەلایەن راگەیاندنەوە نەگواستراوەتەوە.
ھۆشیار زێباری رایگەیاندووە تەواوی لێدوانەکانی لەسەر میلیشیاکانی "حەشدی شەعبی" بەتەواوەتی و راست و دروستی لەلایەن راگەیاندنەوە نەگواستراوەتەوە.رافد جبوری وتەبێژ بەناوی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ سۆمەرییە نیوز ئەوەی راگەیاند کە لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا، ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی رایگەیاندووە زۆرینەی ئەو لێدوانەی لەزاری ئەوەوە گواستراونەتەوە بۆ راگەیاندنەکان، ئەو بەکاری نەھێناوە، واتە دەزگاکانی راگەیاندن تەواوی لێدوانەکەیان بەراست و دروستی نەگواستۆتەوە.