ووڵات نێت |
 شەوی رابردوو بەهۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگای نێوان (هەریر-خەلیفان)، (11) كەس بوونە قوربانی، (3) لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی خێزانێكن.

لەو بارەیەوە هێمن حەسەن، پۆلیسی هاتووچۆ لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە ڕایگەیاند:"شەوی رابردوو نزیكی سەعات (10) لەسەر رێگای (هەریر- خەلیفان) بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لەنێوان پاسێكی بچوکی جۆری (نیسان) و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (هیۆندای سۆناتا)، (6) كەس گیانیان لەدەست دا كە (3) كەسیان ئەندامی یەك خێزانن بەناوەكانی (عەبدولرەحمان ئەبوبەكر، بەهار مستەفا، زەكەریا عەبدولرەحمان) و خەڵكی دۆڵی مەلەكانی سەر بە ناحیەی خەلیفانن، (3) هاوڵاتییەكەی تریش پێشمەرگەن بە ناوەكانی (هۆگر سەباح ساڵح، كاروان پاشا، ئەحمەد حامید) و دانیشتووی ناحیەی هەریرن، لەو رووداوەدا (6) كەسی تریش بریندار بوون كە دۆخی تەندروستی (5) یان لەمەترسیدایە و یەكێكیشیان بە سوكی برینداربووە."
هێمن حەسەن ئەوەشی راگەیاند:" هۆكاری رووداوەكە تیژرەویی بووە و هەر بۆیە دوای ئەوەی لەلایەن چەند شۆفێرێك بە پەلە سەرنیشنەكانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە دەرهێنران، ئۆتۆمبێلەكان گڕیان گرت و سوتان، بریندارەكانیش بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر و تەرمەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراون."