نوێترین

recent

06/11/2014

پارتیش تەقەمەنی بۆ ھێزەکانی پاراستنی شنگال دەنێرێت

ووڵات نێت |

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھێزی پاراستنی شنگال ئاشکرایدەکات، جگە لە یەکێتی کە بەبەردەوامی ھاوکاری  کردوین و چەک و تەقەمەنی بۆ ناردوین، ئەمجارەش پارتی تەقەمەنی بۆ ھێزەکانی پاراستنی شنگال ناردووە، دەشڵێت " ناردنی تەقەمەنی کاریگەری لەسەر رووبەروبونەوەی چەتەکانی داعش دەبێت".
شێخ داود کالۆ بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھێزی پاراستنی شنگال رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی چەک و تەقەمەنی لە لایەن یەکێتییەوە بە ھێزەکانی پاراستنی شنگال وورەی ھێزەکان بەرزبووە و ئەوەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە رووبەروبونەوەی چەکدارانی داعشدا .
وتیشی، ئێمە لەبەرامبەر داعش تەقەمەنیمان لێبرابوو، بۆیە ئەوە گرنگیەکی زۆری ھەبوو بۆ ھێزەکانمان، جگە لەوەش پارتی تەقەمەنی بۆ ھێزەکانی پاراستنی شنگال نارد.
ھەر لەو بارەیەوە حەیدەر شەشۆ بەرپرسی ھێزەکانی پاراستنی شنگال ئاشكرایكرد، دوای دوو ھێرشی گەورەی داعش لەسەر مەزاری شەرفەدین وەک ھێزەکانی پاراستنی شنگال تەقەمەنیمان کەمبۆوە، بۆیە لەلایەن یەکێتییەوە تەقەمەنی گەیشتووەو ھێشتا دابەشنەکراوەو بە ھەمان شێوەش تەقەمەنی گەیشتۆتە دەست قاسم شەشۆ سەرپەرشتیاری ھێزی پێشمەرگەی پارتی لەچیای شنگال پاشانیش بۆ ھێزەکانی پاراستنی شنگال.
جێی ئاماژەیە" دوێنێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەرێگەی ھێلیکۆپتەرێکەوە چەند تەنێک لە تەقەمەنی رەوانەی چیای شنگال بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر ھێزەکانی پاراستنی شنگالدا .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085