نوێترین

recent

04/11/2014

نەقیب هێرش رەشید گەردی بۆ خەندان : من لە زومار برینداربووم نەك كۆبانی

ووڵات نێت |


دوای ئەوەی باس لەبرینداربوونی پێشمەرگەیەك دەكرێت لەكۆبانێ، وێنەی پێشمەرگەیەك بەبرینداری بڵاوكرایەوە و خاوەنی وێنەكەش رەتی دەكاتەوە و دەڵێت لەزومار بریندار بوە.
ماڵپەڕی خەندان لەهەواڵێكدا باس لەبرینداربوونی پێشمەرگەیەك دەكات لەكۆبانێ و وێنەی پێشمەرگەیەكی برینداری داناوە كەئەمە ئەو پێشمەرگەیەیە لەكۆبانێ بریندار بوە، بەڵام خاوەنی وێنەكە رەتی دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت لەزومار بریندار بوە.
پێشمەرگەكە بەناوی نەقیب هێرش رەشید لەكۆمێنتێكیدا بۆ هەواڵەكەی خەندان دەنوسێت "من لە 25-10-2014 لەزومار بریندار بووم، ئێستا لەماڵەوەم بەڵام داواكارم لەماڵپەڕی خەندان یان وێنكەی من لابات یان هەواڵەكەی راست بكاتەوە".
جێگای ئاماژە بۆ كردنە جیاواز لەكەناڵە ئاسمانیەكان راگەیاندنەكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت بەهۆی بوونی فیدباك لەرێگەی كۆمێنتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە زۆركات هەڵەكانیان بۆ راست دەكرێتەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر ئەم دەزگا راگەیاندنانە داناوە.
دەقی كۆمێنت و وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی لەزومار برینداربوە:
Picsart-24-02-23-21-31-09-085