ووڵات نێت |
سالار چۆمانی ڕاشیگەیاند"زۆربەی بانقەكانی ئێستا ڕیبایی تیایەو خەڵك گوناح بار دەبێـت ئەمەش لەڕێی هەندێك شێوازی مامەڵە كردن بە پارەوە".
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببات لە بانكەكانی وڵاتانی ئەوروپا، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە یاسایەكی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی، بەڵام سالار چۆمانی، مامۆستای زانستی شەرعی و وتاربێژ بەئاوێنەنیوزی وت"ئەگەر هەر چۆنێك حكومەتی هەرێم ئەو قەرزە بكات لە وڵاتانی ئەوڕوپا ئەوا دەبێتە ڕیباو گوناح، ئاینی ئیسلامیشدا زۆر بەڕونی باس لەوەكراوە كە نابێت مرۆڤ بكەوێتە دوای ڕیباوە چونكە یەكێكە لە گوناحە هەرە گەورەكان".
سالار چۆمانی ڕاشیگەیاند"زۆربەی بانقەكانی ئێستا ڕیبایی تیایەو خەڵك گوناح بار دەبێـت ئەمەش لەڕێی هەندێك شێوازی مامەڵە كردن بە پارەوە".
وتیشی "ئەوەی قەرزەكە دەكات تاوانبارەو دەچێتە ئەو قالبەوە كە ڕیبایە جا سەرۆكی حكومەت بێـت یان وەزیری دارایی یان هەر كەسێكی تر وە تەواوی تاوانەكەی لە ئەستۆی ئەوە، نەك خەڵكەكە, چونكە خەڵك لەسەر حەقی خۆیەتی و وەك كرێچیەك موچەكەی وەردەگرێـت جا چۆن پەیدا دەكرێت پەیوەندی بەوەوە نیە".
لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە بەبڕیاری نوری مالكی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕدراوەو بەو هۆیەشەوە بازارەكانی كوردستان روبەروی قەیرانێكی گەورە بونەتەوەو مانگانە موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا ناتوانرێت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بدرێت.
