ووڵات نێت |
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌شاری هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ینی باپیشمه‌رگه له‌پێشینه‌كان ببه‌خشرێت چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكرد.
ماردین ئه‌بوبه‌كر، وته‌بێژی كه‌مپه‌ینه‌كه رایگه‌یاند :"به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سه‌نته‌ری ئاسوده له شاری هه‌ولێر پاش راگه‌یاندنی (كه‌مپه‌ینی باپێشمه‌رگه له پێشینه‌كان ببه‌خشرێت) ده‌ستكرا به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ پشگیریكردنی داخوازیه‌كانی كه‌مپه‌ینه‌كه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بێت، له هه‌ندێك شوێن به‌شێوه‌ی جوڵاو و بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆرمی واژۆ، كه‌مپیه‌نه‌كه به‌رێوه ده‌چێت.
رۆژی هه‌ینی (31/10/2014) له‌شاری سلێمانی كه‌مپه‌ینی باپێشمه‌رگه له‌پێشینه‌كان ببه‌خشرێت راگه‌یه‌نراو یه‌كێك له‌كاره‌كانی كه‌مپیه‌نه‌كه‌ش بریتیه له ئه‌نجامدانی سیمینارێك به به‌شداری كه‌سانی پسپۆڕ و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بۆئه‌وه‌ی یاداشتێك ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم بكرێت تا رێوشوێنی یاسایی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌خشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌پێشینه‌ی خانوبه‌ره و هاوسه‌رگیری.
![]() |
| وێنەیەك لە رێكخەرانی كەمپینەكە |