ووڵات نێت |
پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رپرسی لقی 4ی پارتی بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئیداره‌ی سلێمانی به‌شكست خواردوو ناوبردووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و قشانه‌ی ناوبراو ناهه‌قیكردنه به‌رامبه‌ر به سلێمانی.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی دەست وولات نێت كەوتوە ، هاتووه: پارێزگای سلێمانی هیچ مقۆمقۆیه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌عید پشده‌ری به‌رپرسی لقی 4ی پارتی ناكه‌ن و به‌داتا وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌عید پشده‌ری به‌رپرسی لقی 4ی پارتی له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو وتوێتی: ئیداره‌ی سلێمانی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه و شكست خواردووه.
پارێزگای سلێمانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتیدا ده‌ڵێت: له‌رێگه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌وه ته‌واوی لێدوانه‌كانی به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی ئیداره‌ی سلێمانییه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه قسه‌كانی ئه‌و به‌رێزه ورد نین و له‌جێگه‌ی خۆیاندا نین ، به‌هیواین له‌مه‌ودوا زانستیانه تر و به‌پێی به‌ڵگه‌و داتا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بكرێت و كه‌س له خۆیه‌وه" فیشه‌ك به تاریكییه‌وه نه‌نێت"
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
به‌رێز سه‌عید پشده‌ری، به‌رپرسی نوێی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو، (له ژماره 332رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م ، بڵاو بووته‌وه) به‌داخه‌وه هه‌ندێك قسه‌ی كردووه كه ئێمه به ناهه‌قی ده‌زانین به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی سلێمانی و بۆ به‌لارێدا نه‌بردنی خوێنه‌ران و به‌رچاو روونی هاووڵاتیان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه به پێویست ده‌زانین....
كاك سه‌عید له چه‌ند شوێنێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، بێ خسته‌رووی هیچ داتا‌و به‌ڵگه‌یه‌ك به ره‌های ده‌ڵێت ئیداره‌ی سلێمانی "سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، شكستی هێناوه"، ئێمه هیچ مقۆ مقۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كاك سه‌عید ناكه‌ین و ته‌نیا ئه‌م داتایانه ده‌خه‌یه‌نه‌روو با دواتر خۆی بریار بدات ئیداره‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوو بووه یاخود نا:
سه‌ره‌تا....
له‌رووی ئه‌منییه‌وه به‌هه‌وڵی ده‌زگاكانی ئه‌منی و هاووڵاتیان سلێمانی یه‌كێك له ئارامترین شاره‌كانی عیراقه، سلێمانی وه‌ك دورگه‌یه‌كی ئارام له نێو ده‌ریایه‌ك له نا ئارامیدا ماوه‌ته‌وه و تا ئێستا ده‌ستی ره‌شی تیرۆر نه‌یتوانییووه بگاته ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌روه‌ك رێژه‌ی تاوان له‌م پارێزگایه‌دا به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوان كه‌متره له‌شاره‌كانی تر، هاووڵاتیان دڵنیان له‌سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و گیانیان ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌تووی ئیداره‌ی سلێمانی ده‌رده‌خات بۆ ره‌خساندنی ئه‌م كه‌شه ئارامه كه له سایه‌یدا سه‌رجه‌م كه‌رت و بواره‌كانی تری ژیان گه‌شه‌یان سه‌ندووه
ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن:
یه‌كه‌م: كاك سه‌عید و هه‌موو نیشتیمان دۆستانی كورد ده‌زانن پارێزگای سلێمانی له پایته‌ختی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان بووه، دژی رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام حسێن و به‌و هۆیه‌شه‌وه سلێمانی له‌چاو ناوچه‌كانی تری كوردستاندا زۆرترین قوربانی داوه‌و زۆرترین ماڵ وێرانی و كاولكاری به‌سه‌رهاتووه به‌جۆرێك له ساڵی 1991دا رژێمی پێشووی عیراق، 5 قه‌زای گه‌وره و 16 ناحیه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختكردبوو، هه‌روه‌ك زیاتر له 2,500 گوندی ئاوه‌دانی ئه‌م پارێزگایه‌ی وێران كردبوو.
ئێستا له پارێزگای سلێمانیدا 16 قه‌زا و 45 ناحیه‌و 2248 گوند ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه‌و قه‌زا وێرانه‌كانی جاران به هێندی یه‌ك شار گه‌وره‌بوون و چه‌ندین قه‌زا ئیمكانیه‌تی پارێزگابوونیان هه‌یه، ئاخۆ ئه‌مه ئینجاز و سه‌ركه‌وتنه یان وه‌ك كاك سه‌عید بێ داتا و به‌ڵگه ده‌فه‌رموێت شكسته؟
دووه‌م: ساڵی 1992 ته‌نیا 37 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به پێوه مابوو، ئێستا 150 هه‌زار یه‌كه هه‌یه‌و ته‌نیا له 11%ی خه‌ڵكی سلێمانی كرێنشین و گرفتی نیشه‌جێ بوونیان هه‌یه، له كاتێكدا له ساڵی 1991 ئه‌و رێژه‌یه 56%ه بووه.
سێیه‌م : له‌بواری خوێندندا ته‌نیا یه‌ك زانكۆش له پارێزگای سلێمانیدا نه‌بووه، له ئێستادا 5 زانكۆی حكومی و 5 زانكۆی ئه‌هلی و 11 په‌یمانگه هه‌یه و رێژه‌ی خوێنده‌واری له سلێمانی له هه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراق به‌رز تره.
چواره‌م: له‌بواری پیشه‌سازیدا، له ساڵی 1991 ته‌نیا 11 كارگه‌ی گه‌وره‌و مامناوه‌ند هه‌بوون ئه‌وانیش له كار كه‌وتبوون، ئێستا 30%ی پیشه‌سازی عیراق له سلێمانییه‌و له‌و بواره‌دا پێشه‌نگه.
پێنجه‌م: له كه‌رتی كشتوكاڵیشدا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌هۆی یاسای" قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ" به‌رهه‌می گه‌نمی پارێزگاكه له سفر نزیك بووه‌وه، ئێستا ساڵانه نزیكه‌ی 150 هه‌زار ته‌نك گه‌نم به‌رهه‌م دێت و گه‌یشتووته ئاستی خۆ ژێنی، كشوكاڵی مۆدێرن(خانوونی پلاستكیی ) هه‌ر بوونی نه‌بوو، ئێستا سلێمانی له‌م بواره‌دا پێشه‌نگه‌و نزیكه‌ی 450 خانوونی پلاستیكی هه‌یه‌و ساڵانه 25000 ته‌ن به‌رهه‌م ده‌هێن. رژێمی پێشوو 16 ملیون داری به‌ری پارێزگاكه‌ی بڕیووه، ئێمه ئێستا 18 ملیون داری به‌ردارمان هه‌یه‌و نزیكه 60% پێویستی ناوخۆ دابین ده‌كات.
سلێمانی بووه‌ته پایته‌ختی به‌نداوه‌كانی كوردستان و نزیكه‌ی 14 به‌نداو له جێ به‌جێ كردن و پلاندایه
شه‌شه‌م: رێژه‌ی بێكاری له سلێمانی له‌ساڵی 1991دا 56% بووه ئێستا كه‌مترین ئاستی عیراق و ناوچه‌كه‌یه‌و 6% ه ،هه‌ژاریش به‌هه‌مان شێوه كه‌مترین ئاسته‌و له 2%ه
حه‌وته‌م: له‌رووی ژینگه‌یه‌وه سلێمانی پاكترین شاری عیراقه‌و ته‌نیا شاره به‌شێوه‌ی زانستی پرۆژه‌ی ریسایكلینی خاشاكی خستبێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه، رێژه‌ی سه‌وزایش كه له ساڵی 1991دا ته‌نیا 1% بووه ئێستا له ستاندارد نزیك بووته‌وه بووه به 11%. زیاتر 760 پاخچه‌و پارك دروست كراوه.
هه‌شته‌م: له‌رووی داهاتی تاكه كه‌سیشه‌وه، سلێمانی پێشه‌نگی شاره‌كانه‌و تێكرای خه‌رجی تاك مانگانه ده‌گاته 426000 دینار.
نۆیه‌م: له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه، به‌ر له راپه‌ڕین 117 ناوه‌ندی ته‌ندروستی روخێندرابوو، ئێستا ئێمه 602 ناوه‌ندی ته‌ندروستی جۆراوجۆرمان دروست كردووه‌و ناوه‌ندی ته‌مه‌نی تاكی پارێزگای سلێمانیش به‌رزترین ئاسته‌و ده‌گاته 71.4 ساڵ.
83% زۆربه‌ی پارێزگاكه ئاوه‌ڕۆی هه‌یه كه ئه‌مه ده‌گمه‌نه له‌عیراقدا و 96%ی هه‌موو ماڵه‌كان ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان پێ ده‌گات و نزیك به 100%ی سه‌رجه‌م گونده‌كان كاره‌با و رێگه‌و بانیان بۆ دابینكراوه.
ده‌یه‌م: له‌رووی گه‌شتیاریشه‌وه، پارێزگاكه له 18 ئۆتێلی میلله‌وه ئێستا خاوه‌نی 280 شوێنی گه‌شتیارییه‌و ساڵانه نزیكه‌ی 1 ملیون گه‌شتیار روو له پارێزگاكه ده‌كه‌ن. چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی له بواری گه‌شتیاریدا چوونه‌ته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه كه به ته‌واو بوونیان سلێمانی ده‌كه‌نه پێشه‌نگی شاره گه‌شتیارییه‌كانی عیراق.
یازده: له‌رووی رۆشنبیری و ئازادی راده‌ربڕین و كاری سیاسییه‌وه سلێمانی پێشه‌نگه‌و چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانی و لۆكاڵی هه‌یه‌و ده‌یان سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كلتوری و میدیای له پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌و ساڵانه زیاتر له 300 رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رده‌چێت.
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ژنانیشه‌وه سلێمانی وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگه‌و كه‌مترین جیاوازی و توندوتیژی دژی ژنان ده‌كرێت له چاو پارێزگاكانی تردا.كه ئه‌م بابه له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا وه‌ك نیشانده‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتووی ئیداره‌و گه‌شه‌كردنی وڵات سه‌یر ده‌كرێت، بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ته‌نیا ئاماری چوار مانگی یه‌كه‌می 2014ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان وه‌ك نمونه ده‌هێنینه‌وه كه:
به‌پێی ئاماره‌كه له ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌دا 14 ژن كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 ژنیان له پارێزگای هه‌ولێر و 2 ژنیان له پارێزگای سلێمانی 2 ژنی تریان له پارێزگای دهۆك كوژراون. به‌رێژه‌ش له 72%ی كوشتنه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر و له 14%ی له سلێمانی له14%ی تری له دهۆك روویان داوه. به‌پێی داتاكانی ئاماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پارێزگای هه‌ولێر به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له تۆماركردنی حاڵه‌ته جۆراو جۆره‌كانی توندوتیژی دژی ژنان به رێژه‌ی 41% و پارێزگای سلێمانیش به پله‌ی دووه‌م دێت به‌رێژه‌ی 35% و پارێزگای دهۆكیش به پله‌ی سێ یه‌م دێت به رێژه‌ی 25%.
به‌ڵام به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوان، پارێزگای سلێمانی كه‌مترین رێژه‌ی توندوتیژی له خۆی ده‌گرێت، چونكه به‌پێی دوا ئاماری بڵاوكراوه له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان،پارێزگای سلێمانی ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی نزیكه‌ی 2 ملیون و 56 هه‌زار و 186 كه‌سه، پارێزگای هه‌ولێریش یه‌ك ملیون و 927 هه‌زار كه‌سه و پارێزگای دهۆكیش یه‌ك ملیون و 316 هه‌زار كه‌سه.
به‌و پێیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، له پارێزگای سلێمانی له‌نێو هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سدا 35 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان تۆماركراوه، به‌ڵام پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ژماره‌یه بۆ 43 حاڵه‌ت له‌نێو 100 هه‌زار حاڵه‌تدا به‌رز بووته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش هه‌ولێر زۆرترین رێژه‌ی توندوتیژی تێدایه‌و دوای ئه‌ویش پارێزگای دهۆك دێت كه بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 38 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆمار كراوه.
جگه‌له‌و ئامار و داتایانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی كاك سه‌عید راپۆرتێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌ینه‌روو ، كه به‌ناوی ((به‌دواداچوونی باودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری SEMS)) بڵاویكردووه‌ته‌وه،و به پاڵپشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA ودامه‌زراوه‌ی RAND ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر 11 نیشانده‌ر زانیاری كۆكراوه‌ته‌وه ، له‌ساڵی 2012 ئاماده‌كراوه به‌راوردی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به چه‌ندین وڵاتی تازه پێشكه‌وتوو له رۆژئاوای ئاسیا و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی جیهانییه‌وه به وڵاتانی MEAN ناسراون، به‌پێی به‌راوردكارییه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا ئه‌گه‌ر له ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌بێت له‌وان كه‌متر نییه، جێگه‌ی سه‌رنجیشه له‌نێو هه‌رێمی كوردستاندا پارێزگای سلێمانی له زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه پێش پارێزگاكانی تری هه‌رێم كه‌تووه:
لێره‌دا هه‌ندێك له كه‌رت و نیشانده‌ره‌كان ده‌خه‌ینه روو:
رێژه‌ی هه‌ژاری: له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌كه‌ی 3.5% ، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاماری سلێمانی رێژه‌ی هێڵی هه‌ژاری له سلێمانیدا 2%ه
دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ: كه په‌یوه‌ندی به هه‌ژاری و كه‌می خۆراكی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵه‌وه هه‌یه، له راپۆرته‌كه‌دا له ئاستی مامناوه‌ندا سلێمانی 10% له هه‌ولێر 17.5% و له دهۆك 19% ، له ئاستی به‌رزیشدا سلێمانی 3.6% له هه‌ولێر 7.7% و له دهۆك 7.1% ه ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م بابه‌ته له عیراقدا22%ه
خوێنده‌واری: له تابی په‌روه‌رده‌دا راپۆرته‌كه گه‌لێك زانیاری گرنگ ده‌خاته‌روو له رووی په‌روه‌رده‌وه، به‌ڵام گرنگترین به‌شیان كه لێره‌دا ده‌یخه‌ینه روو رێژه‌ی خوێنده‌وارییه، به‌پێی راپۆرته‌كه: خوێنده‌واری نێر ته‌مه‌ن15-24 له سلێمانی 95% ه له هه‌ولێر 89.2% ه له دهۆك 91% ه . به‌ڵام خوێنده‌واری مێ له هه‌مان ته‌مه‌ندا له سلێمانی 88.1%ه له هه‌ولێر 77.8% ه دهۆك 81.6%ه .به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش سلێمانی نزیك بووته‌وه له تۆمار كردنی 100% كه ئاستی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیه!
رێژه‌ی ته‌واو كردنی خوێندنیش له هه‌رێمدا به‌هه‌رسێ پارێزگاكه به‌رزتره له عیراق و میسر و توركیا.
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازی نه‌كردن به پێی ره‌گه‌ز
به‌پێی راپۆرته‌كه، جیاوازی نه‌كردن به‌پێی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایدا له سلێمانی 0.99%ه له هه‌ولێر و دهۆك0.98 ه له عیراق 0.94 له سه‌ده. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش به‌شداری ره‌گه‌زی مێ له قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌سلێمانی زۆر به‌رزتره له نێر.
رێژه‌ی ئافره‌تی كارمه‌ندی موچه‌خۆر له كه‌رته‌كانی تردا جگه‌له كشتوكاڵ به‌پێی راپۆرته‌كه له سلێمانی 19.7%ه له هه‌ولێر 15.8% له دهۆك 12.7%ه
له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه
ته‌ندروستی نیشانده‌رێكی گرنگی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌رانه له‌هه‌موو وڵاتێكدا، به پێی راپۆرته‌كه رێژه‌ی مردنی منداڵی ساوا بۆ هه‌ر منداڵێك له كۆی هه‌زار منداڵ له‌سلێمانیدا 24 كه كه‌متره له هه‌ولێر كه 27، كه‌متره له دهۆك كه33، كه‌متره له ناوچه‌كانی تری عیراق كه32ه.
رێژه‌ی مردنی منداڵی خوار پێنج ساڵ به‌هه‌مان شێوه له سلێمانی 25 منداڵه، له هه‌ولێر 34ه له دهۆك 37ه و له عیراق 37منداڵه.
گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت:
گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت له ئابوری بازاردا واتا ئابورییه‌كی به‌هێز كه پشت به یه‌ك كه‌رت نابه‌ستێت و به‌رده‌وام له گه‌شه‌دایه‌و ده‌رفه‌تی زیاتری كار ده‌ره‌خسێنێت و ئازادی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، رێژه‌ی كارمه‌ندی كه‌رتی تایبه‌ت له سلێمانی زۆرتره له شاره‌كانی تر به‌و پێیه‌ی له سلێمانی 51% ه، رێژه‌كه‌ی له هه‌ولێر 46.9%ه له دهۆك 46.6%ه
كارمه‌ندی كه‌رتی گشتی له سلێمانی 48.7%ه له هه‌ولێر 50.9% و له دهۆك 53%ه هاوكات ده‌ستی كاری چالاك له‌بواری كشتوكاڵدا له سلێمانی له‌چاو شاره‌كانی تردا رێژه‌ی به‌رزتره .
رێژه‌ی موچه خۆری حكومه‌تیش به‌پێی ئاماره‌كه له سلێمانی 341 هه‌زاره و له هه‌ولێر 308 هه‌زاره‌و له دهۆك 169 هه‌زاره.
كه‌رتی گواستنه‌وه:
به‌پێی راپۆرته‌كه ، له‌سلێمانیدا 5673 هه‌زار كیلۆمه‌تر رێگه قیرتاو كراوه، له‌هه‌ولێر له 5391 كیلۆمه‌تر قیرتاو كراوه‌و له دهۆك 3777 هه‌زار رێگه قیرتاو كراوه، كۆی رووبه‌ری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان له سلێمانی 1309 كیلۆمه‌تره و له هه‌ولێر 1469 كیلۆمه‌تره‌و له دهۆك 1047 و كۆی رووبه‌ری شه‌قامه سه‌نته‌رییه‌كان له سلێمانی 1552 و له هه‌ولێر 1452 له دهۆك 980 كیلۆمه‌تره ، رێگه‌ی گونده‌كانیش له سلێمانی 2813 و له هه‌ولێر 2470 و له دهۆك 1750 كیلۆمه‌تره.
******
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش كه ساڵی 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه رێژه‌ی به‌رتیل له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا له سلێمانی كه‌متره له4% له كاتێكدا ئه‌م رێژه‌یه له هه‌ولێر له 4-7% ه و له‌سه‌رجه‌م عیراق10%ه، ئه‌مه‌ش نیشانده‌رێكه كه ده‌رده‌خات ئیداره‌ی سلێمانی كاروباره‌كانی باشتر رێكخستووه‌و ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌چاو پارێزگاكانی تر كه‌متره.
***********
ژماره‌و داتاكان كه زۆر له‌وه زیاترن و ته‌نیا بۆ دڵنیای كاك سه‌عید ئێمه لێره‌دا هه‌ر به‌وه‌نده قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین ،ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و ژماره و ئامارانه كه هه‌موویان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه هاتوون نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئیداره‌ی سلێمانییه یان شكست وه‌ك كاك سه‌عید بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ته‌سك پروپاگه‌نده‌ی ده‌كات؟
*****
جگه‌له ژماره‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه روو، ئیداره‌ی سلێمانی له چوار ساڵی رابردوودا، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی ناوه به ئاراسته‌ی ئه‌وه سلێمانی بگه‌یه‌نێته ئاستی شاره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، هه‌ر بۆ نمونه‌ش پرۆژه‌كانی ریسایكلینی سلێمانی و ماسته‌رپلانی هاتوچۆی سلێمانی و پۆست كۆدی سلێمانی چه‌ندین پرۆژه‌ی تر، كه نمونه‌ی پرۆژه‌ی ده‌گمه‌ن له عیراق و ناوچه‌كه‌دا ،بۆ زانیاری كاك سه‌عیدیش چه‌ندین جار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له ئیداره‌ی سلێمانی كردووه هاوكاری ئیداره‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێم بێت بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م جۆره پرۆژانه!
جگه‌له‌وه‌ی به‌هه‌زاران پرۆژه‌ی تر جێ به‌جێ كراوه‌و له رووی سیستمی ته‌نده‌رینی پرۆژه‌كانه‌وه شه‌فافترین سیستم په‌یره‌و كراوه و رێگری كراوه له ناعه‌داله‌تی و قۆرغكاری و ده‌ست وه‌ردانی ئه‌ملا و ئه‌ولا.
هه‌روه‌ك بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه پرۆژه‌كانی پێ جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌شكراوه‌و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان شار‌و شارۆچكه‌كان نه‌كراوه هه‌موویان به یه‌ك ئاست خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش كراوه.
له‌رووی ئازادییه‌كانه‌وه چی ئازادی كه‌سی بێت چی ئازادی راده‌ربرین و میدیا و كاری حزبی و رێكخراوه‌ی بێت، پێویستی به ئاماژه‌دان نییه كه سلێمانی له‌م بوارانه‌دا چه‌ند له پێشه‌و چۆن بووه به نمونه بۆ ناوچه‌كانی تر كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یییه نه‌ك شكست وه‌ك به‌رێز به‌رپرسی لقی چوار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
***********
وه‌ك ئیداره‌ی سلێمانی حاشا له‌وه ناكه‌ین كه كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوه، به‌ڵام زۆری ئه‌و كه‌موكوڕیانه شتێك نییه ته‌نیا له سلێمانی هه‌بێت و دروستكراوی ئیداره‌ی ئێره بێت به‌ڵكو زۆرێك له‌و كێشانه كێشه‌ی ئه‌زه‌لی عیراق و هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێكی زۆریشیان په‌یوه‌ندییان به سیستمی حكومرانی و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه كه بوونه‌ته هۆی كێشه‌و دواكه‌وتووی له‌كاره‌كاندا.
ئیداره‌ی سلێمانی به‌شێكه له ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌مان ئه‌و میكانیزم و یاسایانه كارده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێ ده‌كات بۆیه به‌جیا قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی ناحاڵی بوونه له سیستمی ئیداره‌ی هه‌رێم، چونكه ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیداره‌ی سلێمانی له‌ژێر یاسا و رێنمایی و راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا كار ده‌كات و ده‌زگا چاودێرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاودێری كاره‌كانی ده‌كات.
هه‌روه‌ك له ئێستادا و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیسان ، وێرای ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی ئێستای سلێمانی به باشترین شێوه كاره‌كانی راپه‌راندووه و نه‌هێشتووه له‌رووی ئیداری و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له سلێمانی سه‌ر هه‌ڵبدات و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین تا یه‌كلایبوونه‌وه‌ی پۆسته‌كانی سلێمانی و رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی پارێزگاكه‌مان و راپه‌راندنی كاروباره ئیدارییه‌كان به باشترین شێوه.
بۆیه له‌رێگه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌وه ته‌واوی لێدوانه‌كانی به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی ئیداره‌ی سلێمانییه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه قسه‌كانی ئه‌و به‌رێزه ورد نین و له‌جێگه‌ی خۆیاندا نین ، به‌هیواین له‌مه‌ودوا زانستیانه تر و به‌پێی به‌ڵگه‌و داتا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بكرێت و كه‌س له خۆیه‌وه" فیشه‌ك به تاریكییه‌وه نه‌نێت"
نوسینگه‌ی پارێزگاری سلێمانی
5ی تشرینی دووه‌می2014
پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رپرسی لقی 4ی پارتی بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئیداره‌ی سلێمانی به‌شكست خواردوو ناوبردووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و قشانه‌ی ناوبراو ناهه‌قیكردنه به‌رامبه‌ر به سلێمانی.له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی دەست وولات نێت كەوتوە ، هاتووه: پارێزگای سلێمانی هیچ مقۆمقۆیه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌عید پشده‌ری به‌رپرسی لقی 4ی پارتی ناكه‌ن و به‌داتا وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.