نوێترین

recent

04/11/2014

سلێمانی ریگەی نەدا، لە بەغدا بە (40) تەن چەكەوە گیرا

ووڵات نێت |


ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی روسی باركراو لە چەكی قاچاخ، پاش ئەوەی فرۆكەخانەی سلێمانی رێگەی بە نیشتنەوەی نەدا بۆ وەرگرتنی بەنزین، چووە فرۆكەخانەی بەغدا و لەوێ‌ دەستی بەسەردا گیرا.

كەناڵی (ئەلعەرەبییە) ئاشكرایكرد، فرۆكەیەكی روسی بارهەڵگر، بە (40) تۆن چەكەوە لە فرۆكەخانەی بەغداد دەستی بەسەردا گیراوە.

كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فرۆكەیە لە چیك باركراوە و رووگەكەشی ئاشكرا نەكراوە، شدا باڵیۆزی چیك لە عێراق لەو مەسەلەیە ئاگاداركراوەتەوە و ئەویش پەیمانی بەدواداچوونی ئەو دۆسیەیەی داوە.

كەناڵەكە دەڵێت: ئەو فرۆكەیە رایگەیاندووە كە باری جگەرەی پێیە، بەڵام فرۆكەخانەی سلێمانی رێگەی نەداوە بنیشێتەوە بۆ پڕكردنەوەی سوتەمەنی، دواتر لە ژێر هەمان ناو رووی لە فرۆكەخانەی بەغداد كردووە، بەڵام لەوێ‌ ئاشكرا بووە كە بارەكەی لە چەك پێكهاتووە.

ئێستاش فرۆكەكە و بارەكەی بە فەرمانی سەرۆك وەزیران دەستیان بەسەردا گیراوە و حکومەتی عێراقیش هیچ راگەیاندنێكی رەسمیی لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085