ووڵات نێت |
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عیراق، دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچووانی ئامادەیی و زانکۆکان دەکاتەوەو چەند مەرجێکیش بۆ وەرگرتن لە کۆمپانیاکە دەخاتەڕوو:-
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عیراق، پێویستی بە فرۆکەوان ھەیە بۆ فرۆکە مەدەنییەکان، ھەر کەسێک ئارەزووی ھەیە ببێت بە فرۆکەوان ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە با سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم و زانیاری زیاتر:

مەرجەکان:
یەکەم: دەرچووی ئامادەی بەشی زانستی بێت و تەمەنی لە نێوان ١٨-٢٠ بێت.
دووەم: دەرچووی کۆلێژە زانستییەکان بەشی فیزیا و بیرکاری تەمەنی ٢٣-٢٥ ساڵ بێت
سێیەم: دەرچووی ئامادەیی نمرەکانی ٧٠% کەمتر بێت لە وانەکانی فیزیا و بیرکاری ٧٥% کەمتر نەبێت.
چوارەم: لەپشکنینی پزیشکی مەدەنی دەربچێت
پێنجەم: پێشکەشکردنی کەفالەت بە کۆمپانیای ناوبراو
شەشەم: خوازیار : سزا نەدرابێت بە ( تاوانی کوشتن و تاوانی رەوشتی )
لە بەرواری ٢-١١ بۆ وەرگرتنی فۆڕم و زانیاری زیاتر سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن
دوا رۆژ بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان رۆژی ١ی ١٢ی ٢٠١٤ دەبێت