نوێترین

recent

01/11/2014

ئەم پێشمەرگەیە چۆن گەیشتۆتە کۆبانێ ؛ چیرۆکێکی کاریگەرە

ووڵات نێت | میللەت | Adil Qeradaxi


هەفتەیەک بەر لە ئێستا و دەقیق هەینی ڕابردوو ٢٠١٤/١٠/٢٤ کات (٣)دوای نیوەڕۆ بەسەفەرێک بەڕێکەوتم بەرەو سلێمانی، لەڕێگا لە (قەرەنی ئاغا) کوڕێک ناوەکەیم بیرچۆتەوە لەو ئۆتۆمبێلەی کە منی تێدا بووم دەستی ڕاگرت و لەگەڵمان سەرکەوت بەرەو سلێمانی، بەڵام سەیر بوو بەلامەوە کە تا نزیک قەزای دوکان چەند تەلەفونێکی یەک بەدوای یەکی بۆهات و ماڵئاوایی و گەردن ئازادی دەخواست لەبەر ئەوەی جلی پێشمەرگەی لەبەردا نەبوو سەرەتا من نەمزانی کە پێشمەرگەیە، لەنزیک خەلەکان تەلەفونی بۆ هاوڕێکەی کرد لە دوکان، ناونیشانێکی دا بەهاورێکەی و دوای تەلەفونەکە بەچەند وشەیەک باسی ئازایەتی و قارەمانێتی ئەو کوڕەی بۆ کردین کە لەوێنەکەدا دەرکەوتووە ئەو بە (دابان درع) ناوی برد، لە دوکان (دابان)سەرکەوت و وتی بۆ جلوبەرگت لەبەر نەکردووە دەڵێی خۆت ئامادەنەکردووە و نایەی بۆ (کۆبانێ) ئەویش وتی "دابان" گیان بەخێر بێی وەرە دانیشە ئەمشەو تا بەیانی "دایکم" وای زانیووە من خەوتوم بەسەر سەرمەوە بووە و گریاوە بۆم بۆیە خێرا خواحافیزیم لێکردن و ئاوا لەماڵەوە هاتمە دەرەوە، (دابان)یش وتی منیش خواحافیزیم کردووە، بەڵام زۆر پەرۆشی "دوو کوڕەکەمە"، بەدەم قسەکردنەوە گفتوگۆیان دەکرد گوێم لێبوو یەکێکیان وتی من ٨٠هەزارم پێیەو وەزارەتیش لەوانەیە ١٠٠هەزاری دیکەمان پێبدا بۆ مەسرەف، ئەوەی دیکەشیان وتی منیش ١٠٠هەزارم پێیە بەشمان دەکا ان شاالله .

ئێستا دوای هەفتەیەک دەبینم یەکێک لەو پێشمەرگانە کەناوی (دابان)بوو وەک لەوێنەکەدا دەرکەوتووە گەیشتۆتە تورکیا و ئەگەر هەیە ئەمشەو بگەنە "کۆبانێ" .
بەوهیوایەی خوای گەورە بەدایک و منداڵەکانیان شاد بکاتەوە و دەستی ڕەشی ئەو دڵ ڕەشانە نەیانگاتێ.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085