
ووڵات نێت |
سەركردەیەكی پێشووی پەكەكە رایدەگەیەنێت كە كە چوونی پێشمەرگە هەنگاوێكی گرنگە بۆدروستبوونی یەكێتی نەتەوەییو، ئاماژە بەوەش دەكات كەروحو فكری كوردی لەهەر چوار پارچەكەی كوردستان كردوە بەیەك.

عوسمان ئۆجەلان سەركردەی پێشووی پەكەكەو برای عەبدوڵا ئۆجەلان لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی بەشارپرێسی رایگەیاند" چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ یەكێتی نەتەوەیی، ئێستا كاتێكی زۆر گرنگە كورد لەهەرچوار چارچەكەی كوردستاون لەهەمو دونیا روحو فكری بووە بەیەك، چونكە ئەوە مانای یەكێتی نەتەوەیی كردوە"
عوسمان ئۆجەلان پێشنیار دەكات سێ رۆژ هەن بەیەكێكیان بكرێن بە جەژنی نەتەوەیی بەوتەی ئەو یەكێكیان ئەو رۆژەیە كە پەرلەمان دانی نا بەكانۆتنەكانی رۆژئاوای كوردستانو دووەمیان چوونی پێشمەرگە بۆناو باوكری كوردستانو سێیەمیان چوونی پێشمەرگە بۆ ناو كۆبانی، بەبڕوای ئەو یەكێك لەو سێ رۆژە بكرێنە بەجەژنی یەكێتی نەتەوەیی كورد.
ئەو سەركردەیەی پێشووی پەكەكە ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە سەرجەم رۆشنبیرانو مامۆستایانی زانكۆو خەڵكی عاقڵمەند گفتوگۆ بكەن لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی دروستبوونی یەكێتی نەتەوەیی كورد.
سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا بۆ رێگەدان بە بەكارهێنانی خاكی توركیا بۆ چوونە ناوەوەی هێزی پێشمەرگە عوسمان ئۆجەلان رونیكردەوە كە هەموو دونیا ئێستا بەرگری لەكورد دەكات توركیا ناچارە لەچوارچێوەی بڕیارە نێونەتەوەییەكان دەرنەچێت، چونكە بەوتەی ئەو توركیا بۆی دەركەوتووە هەموو دونیا پیشتوانی كوردە.
سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی سیناریۆیەك لەلایەن توركیا لەبەرانبەر رێگەدان بەهێزی پێشمەرگە عوسمان ئۆجەلان وتی" توركیا پێویستە لەجاران جدی تر بێت، توركیا هەر هەواڵێكی مەترسیدار بەرانبەر پێشمەرگە بكات خۆی زیانی لێ دەكات، ئەگەرێكی بچووك هەیە توركیا بیەوێت پێشمەرگە تەنگەتاو بكات، بەڵام ئەوە ئەگەرێكی دوورە"
لەبارەی رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستانیش ئەو سەركردەیەی پێشووی پەكەكە جەختی كردەوە كە رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوای داواكاری هەموو كورد بوو، رونیكردەوە هەموو كورد داوای لێدەكردن رێكبكەون، بەوتەی ئەو ئێستا ئەگەری شەڕی ناوخۆی نەماوەو یەكێتی كوردستان دروست بووە لەرۆژئاوا.
عوسمان ئۆجەلان بەدووریشی زانی كە رێككەوتنی دهۆك جێبەجێ نەكرێت، چونكە بەبڕوای ئەو ئێستا هەموو كوردو هەمو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لێ دەكات رێكبكەون، ئەوەشی خستەڕوو ئەو لایەنانە خۆشیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت رێكبكەون.