نوێترین

recent

30/10/2014

یەکێتی سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەم پۆستە

ووڵات نێت |

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەڵێت، ھیچ رێکەوتنێک نەکراوە کەیەکێتی پۆستی سکرتێری پەرلەمان وەربگرێت و دەبێت جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت .
رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەوەی ئاشكراكرد، ئێمە پێشتریش رێکەوتمان لەگەڵ پارتی بەو شێوەیە بووە کەجێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیی بێت و ھەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیش ئەوە دەزانن و لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیشدا باسی ئەوە کرا کەپۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پشکی ئێمەیەو دەبێت پڕی بکەینەوە .
ھاوکات رەتیشیکردەوە، ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی لەسەر ئەوە رێککەوتبێتن کەسکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێتیی بێت، بەڵکو رێکەوتنەکە بەو شێوەیەیە کەجێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگەو جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتیی بێت، ئەمەش مەرجەکانی ئێمە بووە بۆ بەشداریکردن لەحکومەت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085