ووڵات نێت |
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى نایاسایى و بندیوار وه‌رده‌گرن زۆر زیاتره له 100 هه‌زار كه‌س"، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات " بۆ كام وه‌زاره‌ت بندیواری نییه!".
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى نایاسایى و بندیوار وه‌رده‌گرن زۆر زیاتره له 100 هه‌زار كه‌س"، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات " بۆ كام وه‌زاره‌ت بندیواری نییه!".
له‌نوسینێكدا له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو "له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رقاڵی به‌دواداچون بووم له چه‌ند وه‌زاره‌تێك بۆ هه‌بوون و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن، هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌بوو ژماره‌یه‌كی كه‌می هه‌بێت، ئه‌و نمونانه‌ی كه له چه‌ند به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان و سریه‌و فه‌وجه‌كان وه‌ك نمونه وه‌رمگرتووه‌و به‌راوردم كردووه به‌ڕێژه‌ی گشتی فه‌رمانبه‌ران زۆر زۆرن، ژماره‌ی گه‌وره‌ی بندیوار له پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌باو ئه‌وقاف و رۆشنبیری و پیشه‌ساز و بازرگانی و ناوخۆ‌و.....هتد، هیچ وه‌زاره‌تێكم نه‌دۆزیوه نه‌یبێـت".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه "ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر جێگای سه‌رنجه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆ خه‌ڵك هه‌یه كه دوو موچه‌و سێ موچه به نایاسایی وه‌رده‌گرن".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاشكراشیكردووه "به‌پشتبه‌ستن به به‌و خه‌مڵاندانانه‌ی كردوومه ژماره‌ی بندیوار‌و ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی دوو موچه‌و سێ موچه وه‌رده‌گرن زۆر زۆر زیاتره له 100 هه‌زار كه‌س".
ده‌قى نوسینه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح
زۆر زیاتر له 100 هه‌زار موچه‌ی نایاسایی و بندیوار..
بۆ كام وه‌زاره‌ت بندیواری نییه!
ئێستا وشه‌ی بندیوار وه‌ك شیرینی نه‌وت خه‌ریكه ئاشنا ده‌بێت به‌هه‌موان، بندیوار ئه‌و كه‌سه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر وه‌رده‌گرێت و له هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت ده‌وام ناكات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رقاڵی به‌دواداچون بووم له چه‌ند وه‌زاره‌تێك بۆ هه‌بوون و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن"بندیوار".
هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌بوو ژماره‌یه‌كی كه‌می هه‌بێت، ئه‌و نمونانه‌ی كه له چه‌ند به‌ش و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان و سریه‌و فه‌وجه‌كان وه‌ك نمونه وه‌رمگرتووه‌و به‌راوردم كردووه به‌ڕێژه‌ی گشتی فه‌رمانبه‌ران زۆر زۆرن، ژماره‌ی گه‌وره‌ی بندیوار له پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌باو ئه‌وقاف و رۆشنبیری و پیشه‌ساز و بازرگانی‌و ناوخۆ‌و.....هتد، هیچ وه‌زاره‌تێكم نه‌دۆزیوه نه‌یبێـت.
ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر جێگای سه‌رنجه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆ خه‌ڵك هه‌یه كه دوو موچه‌و سێ موچه به نایاسایی وه‌رده‌گرن.
به‌پشتبه‌ستن به به‌و خه‌مڵاندانانه‌ی كردوومه ژماره‌ی بندیوار‌و ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی دوو موچه‌و سێ موچه وه‌رده‌گرن زۆر زۆر زیاتره له 100 هه‌زار كه‌س.
به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به‌دواداچونی ورد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م كه‌یسه‌و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كێشه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی و بندیوار و دوو موچه‌و سێ موچه‌ی نایاسایی چاره‌سه‌ر بكات له‌ڕووی ئیداری و ئابورییه‌وه سودێكی گه‌وره‌ی پێده‌گات، حكومه‌تێكیش ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گرفتێكی ئاوا چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه‌ش نه‌كات حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووه یان شكستخواردوو، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه.
به‌هیوام هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن.
