ووڵات نێت |
ئه‌ردۆغان، ڕه‌خنه له هاوپه‌یمانیی دژه داعش ده‌گرێ و ده‌ڵێ، زیاد له پێویست گرنگییان به كۆبانی داوه‌و ناوچه‌كانی تری سوریا و عێراقیان فه‌رامۆش كردوه، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش پێیوایه: به‌بێ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی پیاده، له‌ناوبردنی داعش كارێكی سه‌خته.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له شاری پاریس، ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ستراتیژی هاوپه‌یمانان كرد له جه‌نگی دژ به داعش و ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌موو هه‌وڵێكیان له جه‌نگی شاری كۆبانی چڕكردوه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌ئێستادا له 40% ی خاكی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وه‌نده‌ی كۆبانی، گرنگیی به عێراق‌و حمس‌و ئیدلب‌و حه‌ما ناده‌ن.
لای خۆیه‌وه فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، جه‌ختی له‌سه‌ر ناردنی هێزی زه‌مینی كرده‌وه بۆ عێراق‌و سوریا به مه‌به‌ستی جه‌نگی دژی داعش‌و وتی: به‌بێ هێزی پیاده‌و زه‌مینی، له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی بۆردومان‌و هێرشی ئاسمانییه‌وه، كارێكی سه‌خته.