نوێترین

recent

14/09/2014

فوئاد حسێن: كاتێك پێویستمان به‌ توركیا بوو هاوكاریی‌ نه‌كردین

ووڵات نێت |

 سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێ ئومێدیی‌ خۆی‌ له‌ دۆستایه‌تی كردنی‌ توركیا نیشان دا و ده‌ڵێت كاتێك هه‌ولێر پێویستی‌ به‌ هاوكاری بوو توركیا ئاماده‌ نه‌بوو وه‌ك دۆستێك پاڵپشتیی‌ بكات.

فوئاد حسێن، سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ میلله‌تی‌ توركیی‌ راگه‌یاند: نزیكبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ شاری‌ هه‌ولێر، گرنگترین كات بوو بۆ پاڵپشتیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌و كاته‌دا له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌ هاوكاری‌ و پاڵپشتیی‌ توركیا هه‌بوو، چونكه‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ هاوار ده‌كه‌ین كه‌ توركیا دۆستی‌ كورده‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نكه‌ره‌ ئاماده‌ نه‌بوو پشتیوانیی‌ هه‌رێم بكات.

وتیشی: توركیا بێ ئومێدی‌ كردین، چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا نین جارێكی‌ تر پێویستمان به‌ توركیا بێت، به‌وپێه‌ی‌ كاتێك پێویستمان پێی‌ بوو ئاماده‌ نه‌بوو پشتیوانیمان بكات.

ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت پارتیی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ توركیا وه‌ك دۆستێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد ده‌ناسێنن، به‌ڵام له‌وكاته‌ی‌ نزیك بوو هه‌ولێر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بگیرێت، ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ نه‌بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی‌ كورد بكات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085