نوێترین

recent

23/09/2014

ئاری ھەرسین روونکردەوە دەدات لەسەر وەڵامەکەی پارلەمان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی


ووڵآت نێت/

لەکۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستاندا دەست لەکارکێشانەوەی ئاری ھەرسین لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە رەتکرایەوە .
تاریق جەوھەر  راوێژکاری راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNNرایگەیاند تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ تایبەت بوو بەر دەستلەکارکێشانەوەی ئاری محەمەد ھەرسین کە پێشتر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کردبوو خرایە بەرنامەی کار بەپێی مادەکانی ٣٣ و ٣٥ی پەیرەوی ناوخۆ پێویستە ھەر ئەندام  پەرلەمانێک دەست لەکاردەکێشتەوە بخرێتە دەنگدانەوە و دوای ئەو پرۆسەیەش بە زۆرینەی دەنگی  ئەندامانی دەستلەکارکێشانەوەکەی رەتکرایەوە  و پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەدا بوون کە ئاری ھەرسین وەک ئەندام پەرلەمان بمێنێتەوە .
ھەر لەو بارەیەشەوە ئاری ھەرسین سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN رایگەیاند زۆرسوپای ھاوکارکەمان دەکەم و ملکەچی بریاری ھاورێیەکانم  دەبم و لە ئەندامێتی پەرلەماندا دەمێنمەوە و بەڵام دوای دەستبەکار بوونەوەم لە پەرلەمان دووبارە دەگەرێمەوە بەرەکانی جەنگ  .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085