نوێترین

recent

23/09/2014

ھەڵەبجە :پێنج ڕۆژە بەھۆی وەرنەگرتنی موچەوەکانیانەوە مانیان گرتووە

ووڵآت نێت/

ماوەی  پێنج ڕۆژە بەھۆی وەرنەگرتنی موچەوەکانیانەوە کارمەندانی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجە مانیان گرتووە، جێگری سەرۆکی شارەوانیش رایدەگەیەنێتت کارمەندان بڕوایان بەلێدوانی وەزیری دارای بەرپرسان نەماوەو دەڵێن تا موچە وەرنەگرین دەوام ناکەین.
کوێستان ئەکرەم جێگری سەرۆکی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: کارمەندانی شارەوانی ھەڵەبجە لە ڕۆژی چوار شەممەوە تا ئەمڕۆ مانیان گرتووەو بەردەوامیش لەمانگرتنەکەیان.
وتیشی: دەڵێن تا موچە وەرنەگرین دەوام ناکەین، چونکە فەرمانبەران و ھاوڵاتیان بڕوایان بە لێدوانی وەزیران و بەپرسان نەماوە. 
ئاماژەی بەوەشدا: ناتوانرێت ھیچ لێپێچینەوەیەک بکرێت لەگەڵ کارمەندان، چونکە سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، ھەروەھا بەردەوامی مانگرتنەکەشیان کاریگەری لەسەر ڕایی کردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان دروستکردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085