نوێترین

recent

12/09/2014

د.عیزه‌ت سابیر:گه‌ر تێچونی لیتریک بەنزین لە ھەرێمی کوردستان ٤٠٠ دینارە و بەس.

ووڵات نێت |

پەیامێک لە د. عزت صابر اسماعیل بۆ:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
تێچونی لیتریک بەنزین لە ھەرێمی کوردستان ٤٠٠ دینارە و بەس.


لە ئێستادا کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لە کوردستان، نەوت بەرھەمدەھێنن و لە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتەکە ھەناردە دەکرێت و بەشێکی دەپاڵێورێت، بەرمیلێک نەوتی خاوی ستاندەرد بڕەکەی ١٦٠ لیترە و کە دەپاڵێورێت ٧ لیتری دەفەوتێت و ١٥٣ لیتری دەمێنێتەوە و دەبێت بە بەرھەمەکانی نەوت و گاز و بەنزین و نەوتی ڕەش. بۆ ھەر بەرمیلێک نەوتی خاو ٣٠$ دەدرێتە کۆمپانیاکان و ١٧ $ دەدرێتە پاوگەکان و ٣$ بۆ گواستنەوە، واتە ٣٠+١٧+٣= ٥٠$.
٥٠$/١٥٣ لیتر= ٣٣ سەنت* ١٢٠٠دینار= ٤٠٠ دینار
بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر لیترێک بەنزین ٥٠٠ دینار قازانج دەکات، لەم قەیرانی دارایی و بێ مووچەییە ئەم بڕە قازانجە زۆرە، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان نرخی بەنزین ھەرزان بکات و ھەر نەبێت وەک کەرکوک لیترێک بدات بە ٨٠٠ دینار.


د. عزت صابر اسماعیل
سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرھێنان
لە پەرلەمانی کوردستان



Picsart-24-02-23-21-31-09-085